سەماحەتی حەكیم سەرخستنی ڕێگای گەشەسەنن و دابین كردنی كەش و هەوای گونجاو بەرپرسیارێتی هەمووانە
لە رۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-6-26 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح كەوت، لەم دیدارەدا چەندین مەلەفاتی پاڵپشتی كردنی حكومەت و ڕێگا خۆشكردن بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگەزارییەكان بەپێی بەرنامەی حكومەت خرا بەر باس و لێكۆڵینەوە، هەروەها باس لە پێگەی عێراق لە لەسەر ئاستی ناوچەكەو نێودەوڵەتی كرا.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەموو هەوڵ و كۆشش بخرێتە گەڕ بۆ ئەوەی هەموو خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بكرێت، لەبەر ئەوەی ئەوە كورتترین رێگایە بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتی بەڕژێمی سیاسی بگەڕێتەوە.
سەماحەتی داوای كرد كە هەلەكان بقۆزنەوە بۆ ئەوەی عیراق بۆ قۆتاغی سەقامگیری بەردەوام بگوازرێتەوە، هەروەها پالپشتی پڕۆژە ستراتیژییەكان وەك پرۆشەی ڕێگای گەشەپێدانی خستە ئەستۆی هەمووان و داواشی كرد زەمینە بۆ ئەو كارە خۆش بكرێت تا سەركەوتوو بێت.