• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ خەزعەلی پالپشتی كردنی حكومەت و گۆڕینی سەقامگیری بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی تاوتوێ كرد

    2023/ 06 /26 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ خەزعەلی پالپشتی كردنی حكومەت و گۆڕینی سەقامگیری بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی تاوتوێ كرد

    سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-6-25 چاوی بە بەڕێز شێخ  قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشنتی عەسائبی ئەهلی هەق كرد و لەم چاوپێكەوتنەدا سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی كردنی حكومەتی بەڕیز سوودانی دووپاتكردەوە بۆ ئەوەی بەرنامەكەی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دابین هەلی كار و نەهێشتنی گەندەڵی و پاراستنی پارەی عێراق لەڕێگەی بەداتا كردن و پشت بەستن بە تەكنەلۆژیا جێبەجێبكات.
    سەماحەتی ڕوونیشی كردەوەكە ئێستا عێراق لە دۆخێكی سەقامگیردا تێدەپەڕێت و پێویستە ئەو دۆخە بپارێزرێت و كار لەسەر ئەوەبكرێت ئەو سەقامگیرییە ببێتە سەقامگیرییەكی بەردەوام و هەمیشەیی.

    Related News