سەماحەتی حەكیم ستایشی بەشداری كردنی بەرچاوی گەلی توركیا لە هەڵبژاردەنەكانی ئەم دواییە دەكات و بە پێشكەوتنی ڕژێمی سیاسی وەسف دەكات
لەرۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-6-25 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ بەڕێو عەلی ریزا كۆنای باڵیۆزی توركی لە عێراق باسی چەندین پێشهات و كەیسی گۆڕپانی عێراقی و ناوچەكە و پەیوەندییە دوو قۆلیەكانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست و برای كرد، سەماحەتی لە میانەی قسەكانیدا ستایشی بەشداری كردنی بەرچاوی گەلی توركیای لە دوایین هەڵبژاردنەكان كرد و گوتی ئەوە واتای پێشكەوتنی ڕژێمی سیاسی توركیا دەگەیەنێت.
سەماحەتی ئاماژەی بەڕێگاكانی گەشەسەندن كرد بەو پێیەی كە پرۆژەیەكی ستراتیژییە و وێستگەیەكە كە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەیەكەوە دەبەستێتەوە، هەروەها دووپاتی كردەوە كە بەرپەرابوونی بودجەی سێ ساڵی داهاتوو بۆ عێراق هەلێكی زێڕین بۆ كۆمپانیا و وەبەرهێنەرە توركەكان دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی بەشداری لە پرۆسەی گەشەسەندن و ئاوەدانكردنەوەی عیراق بكەن و هەردوو لاش سوودمەند دەبن.