سەماحەتی حەكیم .. بەرقەراربوونی بودجە دەبێتە هۆكاری جێبەجێكردنی حكومەت بۆ بەرنامەكەی
لەرۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-6-25 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە ئالینا رۆمانیسكی باڵپۆزی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە بەغدا كرد، لەم دیدارە پێشهاتی سیاسی و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی بەغدا و واشنتۆن گرنگترین تەوەرەكانی دانیشتنەكە بوون، هەروەها سەماحەتی ستایشی بڕیاری پەسند كردنی بودجەی سیانی كرد و ڕوونی كردەوە كە بەرقەراربوونی بۆ سێ ساڵ وا دەكات كە حكومەت بەرنامەكەی بەپێی ڕیزبەندی لە رووی گرنگی حكومەت جێبەجێ بكات.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگی دان بە كەرتی تایبەت و چاككردنەوەی سیستەمی بانكی ڕێگا چارەیە بۆ بەدی هێنانی گەشەسەندنی بەردەوام و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بەتایبەتی لە ڕووی ئەمنی و سەربازی و ئابووری و ئاڵوگۆر كردنی ئەزموون لە ڕووی ڕۆشەنبیری و كەرتی خوێندن.
سەماحەتی داواشی كرد كە پاڵپشتی لە حكومەت بكرێت بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیریەی ئێستا بەردەوام بێت، هەروەها هەروەها ڕۆڵی عێراقی بەرز نرخاند لە نزیك كردنەوەی بۆچوونی نێوان وڵاتە نەیارەكانی ناوچەكە.