سەماحەتی حەكیم ..داوا دەكات دامودەزگاكانی دەوڵەت بۆ پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان ئەكتیڤ بكرێن
دوێنێ شەممە بەرواری 2023-6-24 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە ڕێزدار محەمە شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، لەم دیدارە هەردوو لا باسی تازەترین پێشهات و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەیان كرد بەتایبەتی دوای بەرقەرار بوونی بودجەی گشتی و سەركەوتنی یەكەمین كۆبوونەوە بۆ نەخشە ڕێگای گەشەپێدان، هەروەها سەماحەتی حەكیم ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك وەیزرانی كرد سەبارەت بە كرانەوە بەڕووی دەوروبەر و جیهان و پشت قایم كردن بە سیاسەتی بێ لایەنی لە مامەڵەكردن لەگەڵ كەیسەكانی پەیوەست بە ناوچەكە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت ڕكابەری ئێستا خزمەتگوزاری بێت و داوای كرد كە هەموو دام دەزگاكانی دەوڵەت بۆ ئەكتیڤكردنی ئەو كارە بەگەڕ بخرێت و دەبێت پرۆشەكان جیا بكرێنەوە لە نێوان پرۆژەی پێویست و پرۆژەی ستراتیژی، هەروەها پاڵپشتی كردنی حكومەتی بە بەرپرسیارێتی هەمووان وەسف كرد و گوتی دەبێت ئەو هەلە بەنرخە بقۆزینەوە تا ئەو سەقامگیرییەی ئێستا بەرقەرارە بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام و هەمیشەیی بگۆڕین.