سەماحەتی حەكیم ..خزمەتكردنی كۆیلەكانی خودا نزیكترین رێگایە بۆ ڕازیكردنی
لەمیانەی چاوپێكەوتنی سەركردەكانی هومەم بۆ قوتابیانی بەغدا و پارێزگاكان لە رۆژی شەممە بەرواری 2023-6-24 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی ئەو رۆژە پیرۆزانەی مانگی زی حیجەی لێكردن ئەو كاتەی كە حاجیەكان خۆیان ئامادەكردوە بۆ ئەوەی سەردانی مالی خودا بكەن و حەج بكەن، ڕوونیشی كردەوە كە حەجكردن واتای ئەوەیە حاجیەكان ڕوو لە خودا دەكەن و داوای ڕەزامەندی و بەخشینی لێ دەكەن، هەروەها داوای كرد كە دەست بە پرۆژەی حیكمەی نیشتمانی بگرن و هەوڵ بدەن خەڵك لە هەموو وردەكارییەكانی ئەو پڕۆژەیە تێبگەیەنن.
سەماحەتی گرنگی ئەو نزیكبوونەوەیەی دووپات كردەوە كە لە هەڵوێستەكانی حیكمە و ئەو ڕووداوانە هەیە كە هاوكات بوون لەگەڵ هەڵوێستانە، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە كە كار بە پوختیبە تەنها بۆ خودای گەورە بێت و بەدڵسۆزیش بۆ بەردەستی خوای گەورە پێشكەش بكرێت، هەروەها ڕوونی كردەو كە نزیكترین ڕێگا بۆ ڕەزامەندی خودا خزمەتكردنی خەڵكە، هەوەها ئاماژەی بەدۆخی سەقامگیری ئێستای وڵات كرد لەسەر هەموو ئاستەكان و گوتی بەردەوام بوونی ئەو دۆخە سەقامگیرە پەیوەستە بە دەستگرتن بە پڕۆژەی ناوەنگیری و هاوسەنگی ئەو پڕۆژەی حیكمە ڕەنجی زۆری لە پێناو داوە، هەورەها سورشتی پەیوەندی نێوان بەرچەرچدانەوە و بە ئامانج كردنی ڕوونكردەوە و گوتی لەم هاوكاتبوونە كەس ڕزگاری نەبووە.