دەقی گوتەی سەماحەتی عەمار حەكیم لە كۆنگرەی ڕۆژی عێراق لە مەكەی پیرۆز 1444ه-2023 م
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
حەمد و سەنا بۆ خودای گەورە و سڵاو لە سەیدمان محەمەد و كەس وكاری پاكیان و یاوەرەكانی
خاوەن مەقام و بەڕێز و سەروەری
براو خوشكانی ئامادەبوو لە حاجیانی ماڵی خودا
سڵاو و ڕەحمەتی خودای گەورەتان لێبێت
-شوكرانەی خودا دەكەین لەسەر نیعمەتەكانی و لەسەر ڕەخساندنی ئەو هەلە مەزنە جارێكی دیكە تا لە ماڵی خودای گەورە لەم پارچە زەویە پاك و پیرۆزە كۆببینەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەموو ئەو موسڵمانە هاتوانە بۆ ئیرە حەج بكەین، بۆ ئەوەی ئەو ئەركە خودایی و ئەركە ئاینییە مەزنە ئەنجام بدەین.
ئەنجامدانی فەریزەی حەجی مەزن بەهەموو بارودۆخی تایبەتی لە ڕووی كاتی دیاری كراو و توانای دارای و ڕێكەوتی خودایی بۆ ئەنجامدانی بەو هەموو بڕوایەی لە نێو سینگ و دڵی مسوڵمانان هەیە بۆ جێبەجێكردنی و بەخت و پیرۆزی و سەیر كردنی و مەقامات و كارەكانی هەموو چەندین نهێنی و ئاسەوار و حیكمەت و عیبرەتی ئاسمانی لەخۆوە گرتوە، لێرەدا مەبەست لە زانینی و لە تێوەڕانینی دەتوانین لەو چەند دەستكەوتانە كورت دەكەینەوە.
- حەج لە لایەنی كەسی: پەیامێكی میواندارییە و هەڵبژاردنێكە و سافبوونێكی خوداییە بۆ مرۆڤی موسڵمان تا لەبەردەم چانسێكی تایبەت ئەو ئەركە بەجێ بگەیەنن، ئەویش بە هێنانەدی هیوایەكەی بە ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ لەو دیمەنانەی بەسەر مەكەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە دەڕوانن، كاتێك لەوێ عەقلەكان و دڵەكان و نەفسەكان لەسەر پەرستنی تاكە خودای گەورە كۆدەبنەوە، كاتێك سەردانی خۆشەویست و پێغەمبەری خودا (ص) دەكەن و بەیعەتی بۆ دەكەن، هەروەها ئەركی خۆشەویستی و مەحەبەت و لایەنگیری ئەهلی بەیتی ماڵی پێغەمبەرایەتی و تەشریف كردن بە بابەتی سروش و وەحی و هاتنە خوارەوەی ئایەتەكانی خودای گەورە و فریشتەكانی .
ئەوە هەمووی لە كاتێكی دیار و ساتێكی دیاری كراو و كارێكی هاوبەش و دەرگای كراوە بەڕووی ئاسمان دەكرێت و ڕێگا بە موسڵمان دەدات كە زۆرترین بڕی پیرۆزی دەستەبەر بكات و لە ڕووی درەوونی و ڕۆحی ئاسوودە بێت.
- حەجكردن خولێكی بڕوایی و ڕۆحی چڕوپڕە، پڕە لە بنەما و نهێنی و ئاسەوار و شتی نەگۆڕ كە پێویستە لەسەرمان باش وەریبگرین و هەڵوەستەی لەسەر بكەین تا بە باشترین شێوە سوودی لێوەربگرین.
-حەجكردن لە ڕووی كۆمەڵایەتی: بە كۆبوونەوەی موسڵمانان و شوێنی بەیەكگەیشتنی خەڵكانی ساڵح و باش هەژمار دەكرێت، ئەوە هەلێكە بۆ ئەوەی ملیۆنەها مرۆڤ ببینین كە پەیوەندی برایەتی و پەتی ئەستووری خوای گەورە ویەك تاكە بڕوا بەیەكی بەستوونەوە، دوور لە نەتەوە و زمان و نیشتمان و ڕەنگ و چینایەتی و كارو نەسەب و تایفە و مەزهەب و بۆچوونەكانیان.
لێرە لە لای ماڵی خوای گەورەی حەرام، هەموو وەك یەكن، وەكو فڵچەی ددان ، سپی و ڕەش و دەوڵەمەند و هەژار و حاكم و مەحكوم ، زانا و نەزان هەموویان لە میوانداری خوای گەورەبە یەك جل بەیەك دروشم و یەك كات و ئەرك دەبینرێن.
ئەوە پەیامێكی ئیمانداری ڕوونە كە خودا هەموو خەڵكی لەیەك ئەسڵ و فەسڵ دروست كردوە و دەبێ هەموو بزانن كە ئەوەی دروستی كردوون یەكە و بەرستنیش دەبێت یەك بێت و ئەسڵیان لەو تاكەیە كە تەنهایە و هیچ هاوتایەكی نییە.
پەیمامەكانی هاوپەیمانێتی و هاریكاری و یەك گرتن لەنێوان موسڵمانان لە نایابترین شێوەی كۆمەڵایەتی لەكاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بەرجەستە دەبێت، ئەوەش دەبێت لە مێش و بیری هەموو ڕۆڵەكانی نەتەوەی موسڵمانان لە هەموو شوێن و مەكانێك بڕەخسێت و بمێنێتەوە.
ئەو یەكبوونە پەیامێكی هێز و خۆبەدەست نەدان و خۆڕاگری مسوڵمانانە و بەلگەیەكە لەسەر بڕوابوون و پەیام و عەقیدە و یەك ناسنامەیی لەسەرتاپای هەموو جیهان.
- حەجكردن لە ڕووی ڕەوشتەوە: پەیامێكی ئاشتی و ئاشتی خوازی و وێستگەیەكی بێ لایەنی و ناوەندگیری و هاوسەنگی و خۆڕاگرتنی ڕەوشتی مرۆڤی موسڵمانە.
لەسەر حەجكردن هاتوە ( أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي الْحَجِّ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّـهُ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَىٰ وَاتَّقُونِ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ).
ئیسلام داوای لە حەجكارانی ماڵی خودای حەرام كردوە زۆر بە ڕاستی كە دەبێت لە خۆشی و چێژە حەرامەكان و ڕكابەرییە و ململانێ بێ سوودەكانی دونیا خۆیان بەدوور بگرن، هەروەها داوای لێكردوون كە لە ئازاردانی مرۆڤی دیكە و هەتا ئاژەڵیش خۆیان بەدوور بگرن و دەبێت دوور بكەونەوە لە خۆڕازندنەوە و كەمالیات و نەریتی خراپ و دووڕوویی لە پەرستن دوور بكەونەوە لەو شتانەی زیان بە پەیوەندییەكانی مرۆڤایەتی دەگەیەنێت.
ئەوە هەمووی خولێكی ڕەوشتی چڕوپڕە مەبەست لێی ئەوەیە مۆركێكی گشتی و هەڵسوكەوتێكی بەردەوام بێت لە ژیانی موسڵمان بەرامبەر خۆی و بەرامبەر خەڵكانی دیكەش.
-هەروەها حەجكردن وێستگەیەكی گەشتیاری ئاینییە بۆ ئەوەی بەخۆدابێنەوە و لە مێژووی ئیسلام و دروستبوون و بنەماكانی وردبینەوە، تا لە ڕەگ و یەكەمین دیداری نزیك ببینەوە، تاكو پەند و عیبرەت و هەست بە قوربانی ئەوانە بكەین كە رۆح و خوێن و ماڵ وپارە و خودی خۆیان لە پێناو خودای گەورە و پەیامەكەی ئیسلام و پێغەمبەری پیرۆز (ص) بەخت كرد، تا بزانین قووڵایی ئەو بەرپرسیارێتی و ئەمانەتە چەندە كە ئێسستا لە ئەستۆی ئێمەیە بۆ ئەوەی شێوەی ڕاستەقینەی ئیسلام و ناسنامەی و بەزەیی و خۆشەویستی و ئاشتی بڵاوبكەینەوە كە پێغەمبەری خودا و هاوڕێیانی لە ئەستۆی خۆیان گرتوە و بناغەیان بۆ داناوە.
بەرپرسیارێتی ئێمە ئەمرۆ ئەوەیە كە ئەو ڕۆحیەت و ڕەوشتی مرۆڤایەتی و ئیسلامی پێغەمبەرمان بە نەوە موسڵمانە گەنجەكان و جیهان و هەموو بەشەریەت دەربخەین، تا ببینە باشترین وەچە بۆ باشترین ڕابردوو لە ئەسڵ و ڕەسەنایەتی خۆمان و ڕەگ و ڕیشەمان پارێزراو بیت و لە لایەنی دیكەش جووڵە و بەردەوام بوونمان لەگەڵ ئێستا و دەوروبەرمان لە جیهان بپارێزین.
- كۆبوونەوەی سالانەمان لە سێبەری چەندین دەیەی ڕابردوودا، وەك كۆبوونەوەیەكە بۆ یەكبوونی عێراقییەكانە و تیشكدانەوەی ئەو یەكبوونەیە لە حەجكردنیان و دروشمەكانیان هەر وەك لە وڵاتەكەیان و لە كۆمەڵگای خۆمان لە وڵاتی خۆشەویستمان هەیە، ئێمە ئێستا ڕادەگەیەنین كە دەست دەگرین بە پەیامی ئیسلامەتی و بەهای مرۆڤایەتی و ئامانجی نیشتمانی خۆمان و داواش دەكەین لەهەموو ئامادەبووانی عێراقی و موسڵمان لە هەموو شوێنێك كە یەكگر بن و یەكتریان خۆش بوێت و لەپێناو خودای گەورە هاریكاری یەكتر بكەن و خوا لەخۆیان ڕازی بكەن.
-ئەو خودایەی ئێمەی دروست كردوە لەیەك شت و شەرفەمەندی كردووین بە بەرپرسیارێتی نوێنەرایەتی كردنی لەسەر زەوی و شوێنكەوتنی پێغەمبەرانی و فریشتەكانی و كتێبەكانی، ئەو بەرپرسیارێتی ئاوەدانكرنەوەی زەوی و پاراستنی ئەمانەت و پاراستنی بەهای برایەتی و پەیوەندییەكانی خستوەتە ئەستۆی ئێمە.
-لێرەدا پێویستە لەسەر ئێمە ئەو سەقامگیرییە ئەمنیەی وڵاتەكەمان بقۆزینەوە لەگەڵ دۆخی دارایی باشی وڵات بۆ ئەوەی دەستپێكێكی گەورەی ئاوەدانكردنەوە لە عێراقی خۆشەویست ئەنجام بدەین و وەك گەل شان بەشانی حكومەت بین و لاپەڕەكانی پێشوو هەڵبدەینەوە و بەناوی خودا بەرەو داهاتوێكی باشتر هەنگاو بنێین.
- داوا لە حاجیە بەڕێزەكانی عیراق دەكەم بەڕووی هەموو حاجیانی ولاتانی دیكەی جیهان كراوەبن چ ئەوانی دەوروبەر یان ئەوانی لە شوێنی دووری جیهان هاتوون، بۆ ئەوەی یەكڕیزی ئیسلامی و بەهای برایەتی و چانسی هاریكاری دووپات بكەینەوە و بۆ ئەوەی سروشتی ڕاستەقینەی عێراقی خۆشەویست بەرجەستە بكەین.
حاجی عێراقی باڵیۆزی ولاتەكەیەتی لێرە لەو شوێنە پیرۆزە و لەبەردەم هەمووان، هەروەها ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق بە ولاتان و گەلانی ناوچەكەو هەموو جیهانیش.
لەخوا دەپرسم كە عێراق و كەس و مەرجەعیەی ئاینی باڵا كە بەخودی ئیمام سەید سیستانی نوێنەراەتی دەكات و لەگەڵ هەموو مەراجعەكانی دیكە و بپارێزێت و خوا ڕەحم بە شەهیدان و سەركردەكانی سەركەوتن و بكات و حەجی عێراقیەكان و هەمو حاجیانی دیكە تەواو بكات و حەجی هەمووان قبوول بكات و هەمووان بە سەلامەتی و ڕەزامەندی و سەركەوتوویی بۆ وڵاتەكانیان بگەڕێنەوە، الحمد لله رب العالمین.
سلاو و ڕەحمەتی خوای گەورەو میهرەبانتان لێبێت