سەماحەتی حەكیم هۆشداری دەداتە كۆمەڵگای عیراقی لەبەرامبەر پلانێك كە هێما ئاینییەكان و كۆمەڵایەتی و عەشایری كردوەتە ئامانج
لەقەزای ئەبوغرێب ناوچەی (ئال معێدی)بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەرۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-6-21 چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتی دیاری هۆزی بەنی تمیم و قەزای ئەبوغرێب كەوت، لەو دیدارە ستایشی قوربانییەكانی ڕۆڵەكانی ئەو قەزایەی دا بەهەموو پێكهاتەكانیان و ستایشی بەپیل چوونیانی بەرەو بانگەوازی مەرجەعیەی ئاینی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا و ڕوونی كردەوە كە ئامادەیی بەنی تمیم لە سەرجەم وێستگە یەكلایی كەرەوەكانی مێژووی عێراق پاڵپشتییەكە بۆ گەلەكە و داهاتووی و شكۆی.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراقییەكان ڕووبەڕووی هەموو جۆر و ناونیشانەكانی تیرۆر بوونەوە و ئەوەش ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەخت بوو، كاتێك تیرۆرستان لە 80 وڵاتی جیاجیا ڕوویان لە عێراق كرد و بە بەكارهێنانی ناونیشانی ئاینی و ناونیشانی پیرۆز و بەكارهێنانی چەند بڕگەیەكی دەستكاری كراوی ئاینی خزمەتی بڕوا لارو چەوتەكانیان دەكرد، هەروەها دووپاتی كردەوە كە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ڕووی فیكریەوە پاڵپشتی ئیسلام بوو كە تیرۆرستان ڕفاندبوویان.
سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە ئەبوغرێب ئاوەدانە بە قوربانی ڕۆڵەكانی و برایەكانیان لە هەموو پارێزگاكانی دیكە، ئاماژەشی كرد كە سەقامگیری ئەبوغرێب بەشێكە لە سەقامگیری گشتی كە ئێستا هەموو شارو ناوچەكان پێیدتا تێپەڕ دەبێت، گوتیشی دەتوانن سەرنجی خوێندنەوەی وڵاتانی دەوروبەر و جیهان بدەین بۆ دۆخی سەقامگیری عێراق ، چونكە ئێستا ئیرادەیەكی هەرێمی هەیە بۆ سەقامگیری عێراق وەك دەروازەیەك و بنەمایەك بۆ سەپامگیری ناوچەكە، هەروەها ئاماژەی بەو تەباییەی لەكۆمەڵگا هەیە و ئەو هێورییە سیاسیەی هەیە كرد و داوای كرد هەموو سوپاس گوزاری خودای گەورە بن بەهۆی نیعمەتی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری ئیستا لە عێراق بەرقەرار بووە.
سەماحەتی حەكیم هۆشداری دا لەمەر چەند ئەجیندایەك كە هەوڵی لەناوبردنی هەموو شتێك دەدەن و هۆشداری دا لە پلانێك كە دەیەوێت عیراق لە هەموو هێماو كەسایەتییە ئاینی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و عەشایری بەتاڵ بكات، گوتیشی ئەو پلانە بوونی كۆمەڵگای عێراقی كردووەتە ئامانج و بەرپرسیارێتی بەرپرچ دانەوەشی لە ئەستۆی هەمووان دەبێت.
لەكۆتایشدا داوای كرد پالپشتی هەموو بەرپرسیارێكی سەركەوتوو بكرێت و هان بدرێت باسی كارە ئەرێنی و باشەكنی بكرێت و داوای لێبكەن بەردەوام بێت و كاری باشتریش ئەنجام بدات.