سەماحەتی حەكیم ستایشی هەڵوێستی خەڵكی ئەبوغرێب بەرامبەر تیرۆر دەكات و دەڵێت سەقامگیری ئێستا هەموو ئەوانە هەستی پێ دەكەن كە دۆخی پێشنریان بینی بوو
لەقەزای ئەبوغرێب لە میوانخانەی شێخ فەلاح ئەلعەدای ئەلتمیمی و لە نێو بەنی تمیم بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەرواری چوارشەممە 2023-6-21 چاوی كە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی بەتی تمیمی خۆشەویست و چەند و هۆزێكی دیكەی ئەبوغرێب كەوت، لەم چاوپێكەوتنەدا بەڕێزیان باسی مێژووی هاوبەش و چەندین وێستگەی گرنگی مێژووی لەگەڵ ئەو هۆزە لە مێژووی عێراق كرد، دووپاتیشی كردەوە كە عێراق كەسی خۆی هەیە و ئەو مەینەتیانەی عێراق بەسەری برد باجی ئەو گواستنەوەیە بوو لە ڕژێمێكی دیكتاتۆری بۆ ڕژێمێكی دیمۆكراتی و ستایشی قوربانی دانەكانی ئەبوغرێب و وەستانیان بەرامبەر تیرۆری كرد.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق ئێستا دۆخێكی سەقامگیری بەسەر دەبات كەپ ێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، بەتایبەتی لەڕووی ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی ڕوەنیشی كردەوە كە ئەو سەقامگیرییە بەهۆی قوربانیدان و خوێنێ ئەو شەهیدانە بووە كە عێراق لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێشكەشی كردوە تا سەركەوتن لەڕووی سەربازی و كۆمەڵایەتی
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە سەقامگیری ئەمنی دەستكەوتێكە هەموو ئەوانە هەستی پێ دەكەن كە لەسەردەمی ناسەقامگیری پێشووی دۆخی ئەمنی ژیانیان بەسەر بردوە، گوتیشی ئێستا دیدی خەڵك بۆ عیراق ئەرێنییە و گەشبینی پێوە دیارە، ئەوەش لە بەپیل هاتنی وڵانان بەرجەستە دەبێت كە بۆ گەشەسەندنی عێراق ئامادەییان دەربڕیوە و دێن، ئێستا ئەمنی عێراق و سەقامگیری بەشێكە لە ئەمن و سەقامگیری ناوچەكە و هەموو جیهانیش.
سەماحەتی سروشتی گۆڕانكارییە ئەرێنیەكانی ڕوون كردەوە وك سەقامگیری كۆمەلایەتی و گەڕانەوەی تەبایی نێوان هەمووان، ئاماژەشی كرد كە پێشكەوتن لە ڕووی سیاسی بەهۆی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بووە دوور لە ململانێی سیاسی كە وایكردبوو خەڵك بەرامبەر یەك بوروژێنێت.
سەماحەتی داواشی كرد پشتگیری لە كاروانی خومەتگوزاری بكرێت كە ئێستا دەرپەڕیوە بۆ هەروەها دەبێت تیشك بخرێتە سەر شتە ئەرێنیەكان و گەشبینی بڵاوبكرێتەوە، لەكۆتایشدا ڕوونیكردەوە كە ئەو بودجەیەی سەرۆك كۆمار واژوی لەسەر كرد هەلێكی گرنگ بۆ بەگەڕ خستنەوەی پڕۆژەكان و خزمەتگوزاری دەڕەخسێنێت.