• سەماحەتی حەكیم ستایشی زمانی گفتوگۆی ئیقلیمی دەكات و بانگەشەی گفتوگۆیەكی فراوان  لەم ڕووەوە لە پێناوی سەقامگیری هەمیشەیی دەكات

    2023/ 06 /20 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی زمانی گفتوگۆی ئیقلیمی دەكات و بانگەشەی گفتوگۆیەكی فراوان لەم ڕووەوە لە پێناوی سەقامگیری هەمیشەیی دەكات

    لەرۆژی دووشەممە بەرواری 2023-6-19 بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز كەمال خرازی سەرۆكی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندییەكانی دەروەی ئێران وەزیری دەرەوەی پێشوویئێران كەوت، لەم دیدارەدا كە محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران ئامادەی بوو، بەڕێز حەكیم بیروڕای لەگەڵ بەرامبەرەكەی سەبارەت بەخۆی سیاسی ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئێرانی كرد، بەتایبەتی لەسەر ئاستی دیپلۆماتی و ئاستی میللیدا.

    سەماحەتی ستایشی زمانی گفتوگۆ و ئاڵوگۆركردنی سەردانەكانی لە تێوان نەیارەكانی ناوچەكە كرد و داواشی كرد گفتوگۆی فراوان لەنێوان وڵاتە گەورەكانی ناوچەكە بكرێت بۆ ئەوەی گەلانی ئەو ناوچەیە بتوانن سوود لە خێروبێری ولاتەكەیان وەربگرن و سەقامگیری هەمیشەیی بێتە دی و ناوچەكە لە ململانێ نێو دەوڵەتییەكان بێ لایەنی بگرێت.
                                                                                
    لەسەر ئاستی عێراق سەماحەتی سروشتی گۆڕانكارییەكانی ئێستای ڕوونكردەوە و گوتی " ئێستا عیراق لەقۆناغێكی ئەرێنی دایە كە پێشتر ئەوەی بەخۆیەوە نەبینیوە، بۆیە داوای كرد كە هەمووان ئەو دەستكەوتە بپارێزن و پاڵپشتی بەردەوام بوونی ئەو دۆخە سەقامگیرییەی ئێستای عێراق بكەن، لەبەر ئەوەی ئەوە ڕۆڵی لە پاڵپشتی سەقامگیری كردنی هەموو ناوچەكە هەیە.

    Related News