• سەماحەتی حەكیم.. بە ئامانجكردن باجی بەرپەرچدانەوە و هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتە

    2023/ 06 /17 

    سەماحەتی حەكیم.. بە ئامانجكردن باجی بەرپەرچدانەوە و هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتە

    لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەركردەی ئەمیندارێتی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەغدای پایتەخدا لە ناوچەی كەرخ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕۆەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2023-6-17 سوپاسی هەڵوێست و وەستانی ئەوانی كرد لەسەر پڕۆژەكەیان بەرامبەر  بەئامانج كردنیان و گوتی بەرپەرچدانەوە لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتی دەبێتە هۆكاری ئەوەی باجی ئەو بەربەرچدانەوەیە بدەی، گوتیشی پێویستە هەموو كارەكان بە تەواوی لە پێناو خودای گەورە بێت، ڕازیكردنی خودا وەك كاری خێرخوازی وایە،  پێویستە پێی رازی بین و دەستی پێوە بگرین، چونكە نزیكترین رێگا بۆ خودای گەورە خزمەتكردنیەتی.

    سەماحەتی داواشی كرد كە هەمیشە لە گوتارەكان پڕۆژەی مام ناوەندی و بگرنە بەر و دەستبەرداری نەبن لە پێناو  قازانجێكی كاتیدا، سەماحەتی گوتیشی گتار و گفتی هاوسەنگ و ناوەندگیری باشترین گوتارە دەستپێوەگرتن و بەكارهێنانی ئەو جۆرە ڕێگایە باشترین دەستپێشخەرییە، ئاماژەشی كرد بە پەیوەندی نایابی ڕەوتی حیكمە لەگەڵ هەموو لایەنەكانی ناوخۆ و دەرەوە و دووپاتی كردەوە كە پەیوەندی هەیە لە نێوان ئامادەبوونی ڕەوتی حیكمە و ڕێك وپێكی ڕژێم و بارودۆخی وڵات، ئەوەش دەتوانن لە خوێندنەوەی دۆخی ماوەی ڕابردوو بەدی بكەن.

    Related News