• سەماحەتی حەكیم داوای ئەكتیڤكردنی لایەنی ئابووری ڕێكەوتنامەی ستراتیجی عێراق و نەتەوە یەكگرتوەكانی ئەمەریكای كرد

    2023/ 06 /15 

    سەماحەتی حەكیم داوای ئەكتیڤكردنی لایەنی ئابووری ڕێكەوتنامەی ستراتیجی عێراق و نەتەوە یەكگرتوەكانی ئەمەریكای كرد

    لە شەوێكی عێراقیدا كە چەندین پیاوانی كار و بیزنیسی عیراقی و ئەمەریكی لەخۆوە گرتبوو، كە دوێنێ چوارشەممە بەرواری 2023-6-14 بە ئامادەبوونی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ئەنجامدرا، سەماحەتی سەرەتا پێشوازی و بەخێرهاتنی میوانانی كرد و دوای ئەوەی گوێبیستی قسەكانی هەردوولا بوو، گوتی هاتنی ئەو هەموو میوانە بەو سەنگەی هەیانە پەیامێكی گرنگە بۆ هەماهەنگی و هاوكاری ئابووری نێوان هەردوو وڵاتدا، گوتیشی ڕێكەوتنامەی ستراتیجی نێوان بەغدا و واشنتۆن تەنها هەردوو لایەنی سەربازی و ئەمنی لێ جێبەجێكراوە، بۆیە پێویستە لەمەولا لایەنی ئابووریش ئەكتیڤ بكرێت، لەبەر ئەوەی ئەو سەقامگیرییەی پێشتر عێراق بەخۆیەوە نەبینیوە زۆر زەمینەی خۆشكردوە بۆ ئەوەی لایەنی ئابووری ئەكتیڤ بكرێت.

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە، كە حكومەت پالپشتی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی لەپشت و ئەو هاوپەیمانێتیەش ناونیشانێكی نیشتمانی هەیە، هەروەها بەرقەرار بوونی بودجە بۆ سێ ساڵ وا دەكات جووڵەیەكی باش پەیدا بێت و پڕۆژەكان بەكار دەخاتەوە و رۆلی عێراقی لەناوچەكە ئاماە پێدا بەتایبەتی ڕۆی لە نزیككردنەوەی بۆچوونی نەیارە سیاسییەكانی ناوچەكە وەك لەوەی لەنێوان سعوودیە و ئێران ڕوویدا.


    سەماحەتی دووپاتی كردەوە، كە عێراق كێشەی زۆری هەیە، بەڵام ئەوەی ئەو قۆناغەی جیاكردوەتەوە ئەوەیە كە ئیرادەیەكی زۆر هەیە بۆ ئەوەی ئەو كێشانە چارەسەر بكرێت و تیشك بخرێتە سەر خاڵی بەهێز تا بۆ بەرژەوەندی وڵات بقۆسترێتەوە، لێرە پێگە و شوێن و قوولایی شارستانیەت ڕۆلی هەیە، هەروەها داوای كرد كرانەوە بەرامبەر حكومەتی ئیتحادی و ناوخۆیی و كەرتی تایبەت و پیاوانی كار و بیزنیسی عێراقی هەبێت.

    سەماحەتی باسی سروشتی دیدی ئابووری كرد كەدەستووری عێراقی نەخشەی بۆ كێشاوە و داوای كرد عێراق هاوكاری بكرێت بۆ ئەوەی بەرەو كەرتی تایبەت هەنگاو بنێت و ئەوەش بكرێتە كلتوور ، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی سیستەمی بانك چارەسەر بكرێت و  و هاوكاری لەڕووی وزە و غاز و تەكنەلۆژیا و زیرەكی دەستكرد و ئەو بابەتانە هەبێت.

    Related News