• سەماحەتی حەكیم .. عێراق پێویستی بە پەیڕەوكردنی بێ لایەنییە بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیرییەی ئێستا ببێتە هەمیشەیی

    2023/ 06 /11 

    سەماحەتی حەكیم .. عێراق پێویستی بە پەیڕەوكردنی بێ لایەنییە بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیرییەی ئێستا ببێتە هەمیشەیی

    ئەمڕۆ یەكشەممە بەرواری 2023-6-11 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی بە جیسیكا سفارسترۆم باڵیۆزی سوید لە بەغدا كرد، لەم دیدارەدا پێشهاتە سیاسییەكان و دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق و ناوچەكە گرنگترین تەوەرەكانی ئەم گفتەگۆیانە بوون، سەماحەتی حەكیم گوتی عێراق پێویستی بە پەیڕەوكردنی بێ لایەنی و ناوەندگیری هەیە بۆ ئەوەی قەیرانەكتنی تێپەڕ بكات و سەقامگیری ئێستا بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی و بەردەوام بگۆڕێت.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە گرنگە بایەخ بە توێژی لاوان بدرێت، چونكە عێراق كۆمەڵگایەكی گەنجی تێدایە كە ڕێژەی گەنج و لاوەكان زۆرینەیە، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر قۆستنەوەی توانای ئەوان بۆ ئەوەی لە كاری خراپ و بەلاڕێدا چوون پارێزراو بن.

    هەروەها گوتیشی پێویستە كامڵ بوونێكی ئیقلیمی هەبێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی گۆڕانكاری كەش و هەوا و ژینگە ببینەوە، لێرەش دەبێت ئەزموون و زانیاری ئاڵوگۆڕ بكەین.

    Related News