سەماحەتی حەكیم .. بودجە سەرچاوەیەكی ئابوورییە و ڕێرەوی گەشەپێدان دەجووڵێنێت
لەمیانەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای كەركووك، بەڕێز عمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێكی زۆر لە ڕۆڵەكانی پێكهاتەی توركمان كەوت، لەوێ لەو بەرنامەیەی بەڕیز حەسەن توان سەرۆكی بەرەی توركمانی میوانداری دەكرد بەڕێزیان دووپاتی كردەوە كە كە توركمان سێیەم گەورەترین نەتەوەی عێراقن، هەروەها باسی قوربانییەكانی ئەوانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و تیرۆر كرد.
سەماحەتی هاوڕایی خۆی لەگەڵ داواكارییەكانی توركمانەكان دەبڕی بۆ ئەوە نوێنەرایەتیەكی دادپەروەرانە بكەن و دووپاتی كردەوە كە بەردەوام داوا دەكات ئەوان سەرجەم مافەكانیان هاوشیوەی پێكهاتەكانی دیكە وەربگرن.
سەماحەتی داوای كرد برا توركمانەكان ڕیزەكانیان یەك بخەن و هەماهەنگی بكەن بۆ ئەوەی نوێنرایەتی ئەوان لەگەڵ پێگەیان و ڕۆڵیان بگونجێت و ستایشی بەیكەوە ژیانی پێكهاتەكانی لە كەركووك كرد، بەڵگەش ئەوەیە كە هەموو پێكهاتەكان لە چالاكییە كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئاینی بەشداری دەكەن.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە سەركەوتن لە كەركووك سەركەوتنە بۆ هەموو عێراق و بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەو سەقامگیرییە ئەمنییەی لەسەر هەموو ئاستەكان بەدیش هاتوە بە ئەركی هەمووانی وەسفكرد، هەروەها ڕوونی كردەوە كە بودجە سەرچاوەیەكی سەرەكییە بۆ جوڵاندنی ئابووری عێراق و هەروەها ڕۆلی دەبێت لە جوڵاندنی پرۆژەكان و بەرەوپێشچوونی گەشەسەندن بەشێوەیەكی گشتی.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پێویستە بە دیدێكی دیار و ڕوون ڕووبەرووی ڕكابەری ئابووری ببینەوە بە تیمێكی كارگێری كارا، هەروەها دووپاتی كردەوە كە نەهێشتنی گەندەڵی و ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن لەسەر بنەما و پڕۆگرام بێت.