سەید حەكیم: ڕیزگرتن لەسەروەری عێراق و كرانەوە بەڕووی هەمووان بنەمای پەیوەندییەكی هاوسەنگە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا،چاوی كەوت بە بەڕیز ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عێراق لەم دیدارە پێشهاتەكانی ناوچەكە و رۆڵی ولاتان تێیدا لەگەڵ هەوڵی كەمكردنەوەی پەرەسەندن باسی لێوە كرا، هەروەها هەردوو لا باسی پەیوەندی دوو قۆلی و چۆنیەتی پێشخستنی لەڕێگەی وەربەرهێنان لە خاڵە هاوبەشەكان و هەلی باشی نێوان هەردوو وڵات كرا.
سەماحەتی بانگەشەی دووپاتكردەوە كە دەبێت ململانێی ناوچەكە بەكۆتا بێت و سەقامگیری بگەڕێتەوە و گوتیشی گفتوگۆ باشترین ڕێگا چارەیە بۆ ئەوەی ئەوە بەدی بێت، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەیە كە زۆر لەو قەیڕانە زیانی پێگەیشتوە، ئەوەش بەهۆی پاشەكشە و كەمبوونی هەناردەی نەوتی عێراق بووە كە نەوتیش سەرچاویە سەرەكی بودجەكەیە، هیواشی خواست ئەو قەیرانە بە زووترین كات كۆتایی پێ بێت، لەبەر ئەوەی كاریگەری لەسەر ئابووری هەموو جیهان هەیە، گوتیشی ولاتانی ناوچەكە دەبێت رۆڵی زیاتر بگێڕن بۆ ئەوەی هێوربوونەوە بەدی بێت و سەقامگیری بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر قۆستنەوەی هەلە باشەكان لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە و ڕێگای گەشەپێدانی بە گرنگترین ئەو هەلانە وەسف كرد لەبەر ئەوەی عێراق دەكاتە وێستگەیەكی گرنگ بۆ بەستنەوەی ڕۆژهەلات و رۆژئاوا، هەروەها سەید حەكیم باسی دادپەروەری لە دابەشكردنی ئاو كرد و بە گرنگی وەسفكرد.
لەكۆتاییدا سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە عێراق لەسەر بابەتی سنوورداركردنی چەك بۆ دەستی دەوڵەتی عێراقی بەردەوامە و ئەوەش لەڕێگای گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن دەبێت بەپێی دەستوور كە دووپات دەكاتەوە كە عێراق نابێتە دەروازەیەك بۆ هەڕەشەكردن لە ولاتانی دەوروبەر و دراوسێ، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە ڕێز لە سەروەری عێراق و هەوڵی بۆ كرانەوە بەرامبەر هەمووان بگیرێت.