سەید حەكیم: دیوانییە توانای كشتوكاڵی و گەشتیاری و نەوتی و پیشەسازی باشی هەیە كە دەكرێت بەهۆیەوە پێشكەوتنێكی گەورە بەخۆیەوە ببینی
لەپرێس كۆنفرانسی سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، لە بارەگای حكومەتی نێوخۆیی پارێزگای دیوانییە، سەماحەتی ڕایگەیاند كە ئەوە پێنجەمین سەردانیەتی بۆ پارێزگاكان بۆ ئەوەی چاوی بە هۆزەكان و خەڵك و پیاوە دیارەكان بكەوێت لەگەڵ حكومەتە خۆجێیەكان تا گوێیان لێبگرێت و باسی ولات و دۆسێی هەرێمەكە بكەن و داوای كرد هەوڵ بدرێت بۆ ئەوەی پارێزگاكە بكەنە پایتەختی كشتوكاڵ بەڕاستەقینە نەك تەنها بەدروشم، گوتیشی پێویستە توانا نەوتی و گەشتیاری و كشتوكاڵی دیوانییە وەبەرهێنانی تێدا بكرێت.
سەید حەكیم روونیكردەوەش كە ئەوە هەلی كار پەیدا دەكات گەر دیدی گشتی هەبێت و دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند بە بە بایەخدانی حكومەتی عێراقی بە دیوانییە و شانازی خۆی بۆ هۆز و پیاوە دیارەكانی شارەكە دەربڕی.
بەڕێز سەید حەكیم گوتی کە گەشەپێدان پەیوەستە بە بەدەستهێنانی سەقامگیری بەردەوام، ئەوەش تەنها لە ڕێگەی دەوڵەتێکی بەهێزەوە دەتوانرێت بەدیبهێنرێت کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قۆرخکاری بەکارهێنانی هێز بێت، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دیوانیە دەربڕی بۆ میواندارییەکەی و بەڵێنیدا بەدواداچوون بۆ کێشەکانی دیوانیە لە بەغدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات، هەروەها ڕوونیشی کردەوە کە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا کۆتایی دێت و حکومەت هەنگاوی جیدی دەنێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە چەک بە تەنیا لە دەستی دەوڵەتدایە، چونکە ئەمە مافی سروشتی خۆیەتی، هەروەها ستایشی قوربانیدانی لایەنەكان و خوێنی ڕژاوی شەڕی داعشی کرد و دووپاتی کردەوە کە ئامانجی هەڵگرتنی چەک بەدیهاتووە، داواشی کرد کە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکرێت، هەروەها هێزەکانی حەشدی شەعبی وەک ئەو لایەنە بناسرێت کە پێویستە چەک پێی بسپێردرێت.
بەرێزیان ڕووداوەکانی ناوچەکەی بە کێشەیەکی گەورە بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچەکە زانی و جەختی لەوە کردەوە کە کاریگەریی قەیرانەکان لەسەر ئابووری جیهانی تەنها قەیرانێکی کاتی دەبێت، هەروەها داوایكرد وانە لەم قەیرانە وەربگیرێت بە هەمەچەشنکردنی ڕێگاکانی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست، هاوکات لەگەڵ هەمەچەشنکردنی ئابووری لە ڕێگەی هاندانی کەرتە بەرهەمدارەکانی وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان، و تەکنەلۆژیای مۆدێرن.
لەكۆتاییدا بەڕێزیان جەختی لە گرنگی خولێکی کشتوکاڵی یەکگرتوو لە دیوانیە کردەوە، بەو پێیەی پایتەختی کشتوکاڵی تەنها بە مانای کشتوکاڵ نییە، بەڵکو بە مانای کشتوکاڵ و بەرهەمهێنان و عەمبارکردن و بازاڕکردن و بەکارهێنانی ئامێری کشتوکاڵی و شێوازی ئاودێری مۆدێرنیش دێت، هەروەها داوای سوود وەرگرتنی لە ئەزموونی وڵاتان لە ڕووی کشتوکاڵیدا كرد، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی چالاککردنی کەرتی تایبەت بۆ دابینکردنی هەلی کار و نەهێشتنی بێکاری کردەوە، مەرجی ئەوەیشی دا کە دەبێت سیاسەتەکە جیاواز بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی ئابووری. بۆیە سەرۆکوەزیرانی ئێستا بەهۆی پێشینەی ئابوورییەوە هەڵبژێردرا..