• سەماحەتی حەكیم.. دزی كردن دەستدرێژییە بۆ سەر ماڵی خەڵكی و سەرەتایەكە بۆ كوشتنی مرۆڤایەتی

    2023/ 04 /09 

    سەماحەتی حەكیم.. دزی كردن دەستدرێژییە بۆ سەر ماڵی خەڵكی و سەرەتایەكە بۆ كوشتنی مرۆڤایەتی

    لە نۆیەمین وانەی ڕەمەزانی لە بەرواری 2023-4-9، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی درێژەی بە باسكردنی پەیامی مافەكانی ئیمام زێن ئەلعابدین بن حوسێن (سڵاوی لێ بێت) كرد سەبارەت بە مانای مەجازی دەست و ئەو كارە باش و خراپانەی لەسەری دەكەوێت.

    سەماحەتی گوتی " ڕوونترین ئەو كارانەی لەسەر دەست دەكەوێت زوڵمكردنە، دواتریش ئاماژەی بە سزاكانی ئەوە لە قورئانی پیرۆز بۆ زاڵمان كردوە جا كەسی بێت یان كۆمەڵە كەسێك بن، لەم وانەیەش ڕوونیكردەوە كە بێ بەشكردن لە بەزەیی و كەمكردنەوەی سزاكان و لەو سزایانەن كە كەسی زاڵم بەری دەكەوێت، وەك لە چەندین ئایاتی قورئانی پیرۆزیش ئاماژەی پێكراوە.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی ئاماژەی كرد كە یەكێك لەو كارانەی لەسەر دەست دەكەوێت دزیكردنە، ئەوەش واتای دەستدرێژیكردنە بۆ سەر پارەو موڵكی خەڵكی دیكە، گوتیشی بەپێی دەقە شەرعییەكان و وەك باسی لێوە دەكرێت ئەوە بڕوایی لە موسڵمان وەردەگرێتەوە و دەبێتە دەستپێكێك بۆ بۆ كوشتی خەڵكەكان، هەروەها گەندەڵی پارە و ڕێگا گرتن لە بازرگانی و پیشەسازی لێ دەكەوێتەوە، ئەگەر لە كۆمەڵگا بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاو بووەوە.
    سەماحەتی ئاماژەی بە سروشتی سنوور كرد و گوتی سنوور مەرجی نیمچە مەحاڵی لەخۆوە گرتوە، ئەوەش واتای ئەوەیە فەلسەفەی ئەوە بریتیە لە بەرپەرچ دانەوە و خۆپاراستن، نەك تۆڵەكردنەوە و ڕق هەڵگرتن.

    Related News