• سەید حەكیم داوای سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئوسترالیا لە بواری كشتوكاڵ دەكات

    2026/ 06 /10 

    سەید حەكیم داوای سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئوسترالیا لە بواری كشتوكاڵ دەكات


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز گلین ماینز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد و لەم دیدارە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی و چۆنیەتی پێشخستنی و لەگەڵ باسكردنی تازەترین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی پەیوەست بە عێراق و ناوچەكە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق قۆناغی داخرانی سیاسی تیپەڕكردوە پاش ئەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەڵبژارد و حكومەتی پێكهێنا، ئاماژەشی كرد كە وڵات ڕووبەڕووی ڕكابەری ئابووری دەبێتەوە بەهۆی پێشهاتەكانی ناوچەكە و دووپاتی كردەوە كە شەڕ و ئاژاوەكانی ناوچەكە پێویستە بەكۆتا بێت و بگەنە چارەسەرێكی دادپەروەرانە كە بەدڵی هەموو لایەنەكان بێت و لەسەری كۆك بن.
    .
    لە چوارچێوەی ئابووریدا، بەڕێز سەید حەکیم جەختی لەسەر گرنگی گواستنەوە لە ستایلی دەوڵەتی تاك داهات بۆ ئابوورییەکی هەمەچەشن کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە کەرتی کشتوکاڵ لە پێشینەی کارەکانی ئەم گۆڕانکارییەدایە و داوای کرد سوود لە ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو لەم بوارەدا بەتایبەتی ئوسترالیا سەبارەت بە گەشەپێدانی کشتوکاڵی وەربگیرێت،بەتایبەتی لەڕووی میکانیزەکردنی مۆدێرن، تەکنەلۆژیای ئاودێری و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو. هەروەها بەڕێزیان جەختی لە گرنگی تەواوکردنی کابینەی حكومەت کردەوە بە دانانی وەزیری کارامەی دەستپاکی و ڕەوشت باش..

    Related News