سەید حەكیم ستایشی كاروانی پێشكەوتن لە موسەننا دەكات و دەستكەوتەكانی كشتوكاڵی و نەوتی بەرز دەنرخێنێت
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی ستایشی كاروانی پێشكەوتنی پارێزگای موسەننای كرد و دووپاتی كردەوە كە ئامارەكان قسە دەكەن كە شاری موسەننا باشترینە لەڕووی ڕاكێشانی وەبەرهێنەران، ئەو قسانەی سەید حەكیم لە میانەی چاوپێكەوتنی دێت لەگەڵ كۆمەڵیك لەخەڵكی كارامە و كەسایەتییە دیارەكانی شارەكە، سەرەتا سەید حەكیم پیرۆزبایی هاتنی جەژنی غەدیری لێكردن و هیوای خواست كابینەی وەزاری كامل بكرێت و هەنگاوەكان بەرەو باشتر برۆن بەتایبەتی بڕگەی ڕادەستكردنەوەی چەك بەدەستی دەوڵەت.
موسەننا لەنێوان نەوت و ژێرخاندا
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە موسەننا پارێزگایەكی نەوتییە و هەروەها لە ڕووی بەرهەم هێنانی كشتوكاڵی بەرهەمی گەنمی 230 هەزاری تێپەڕ كردوە لەگەڵ پێشبینی بە گەیشتن بە 400 هەزار تەن، هەروەها باسی دەستپێشخەری رحابی موسەننای كرد و ئاماژەی كرد كە سەرەتا ڕووبەڕووی ناڕەزایی زۆر هاتەوە.
سەبارەت بە ژێرخانی ئابووری، بەڕێز حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە موسەننا ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری جومەیمە لەگەڵ سعودیە، ئەمە جگە لە پێشکەوتنی بەرچاو لە کەرتی پاکوخاوێنیدا، کە درێژبووەتەوە بۆ قەزا و ناحیە لاوەکییەکانیشە، هەروەها داوای کرد کە تەرخانکردنی دارایی زیاتر بۆ پارێزگاکە دابین بکرێت بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و پاراستنی پڕۆژەکانی ئێستا لە تێکچوون و فەرامۆش كردن...
چارەسەری بێكاری و پێشینەی پێدانی هەق دەستی جوتیاران و بەڵێندەران
سەید حەكیم جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی بێکاری کردەوە لە ڕێگەی پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەڵێندەرانەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم دوو توێژە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران بۆ خۆیان ڕادەکێشن و فشارەکان لەسەر هەلی کاری حکومەت کەم دەکەنەوە، هەروەها شایستەییەکانیان بە پێشینەیەك دەزانن کە لە مووچەی فەرمانبەران گرنگی کەمتر نییە...
بەڕێز حەکیم قەیرانی دارایی بە نیگەرانی وەسف کرد و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە کە خەزێنەکەی بەهۆی ڕووداوەکانی ناوچەكە و داخستنی گەرووی هورمزەوە دەناڵێنێت، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر ئابووری هەموو جیهان هەبووە و هیوای خۆی دەربڕی کە چارەسەری کاریگەر بۆ ئەم قەیرانە بدۆزرێتەوە...
فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات و پەنابردن بۆ ئابووری بە قازانج
سەماحەتی حەکیم داوای هەمەچەشنکردنی سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی و شوێنەکانی هەناردەکردنی نەوتی کرد، هەورەها داوای دووپاتکردەوە بۆ درێژکردنەوەی هێڵی بۆری نەوت لە سەرانسەری دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست، کە دەبێتە هۆی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و دەستگەیشتن بە بازاڕە جیهانییە نوێیەکان، سەماحەتی جەختی لە پێویستی دوورکەوتنەوە لە ستایلی دەوڵەتی تاك داهات كرد لەڕێگەی بوژاندنەوەی کەرتە بەرهەمهێنەرەکان بە پێی ڕێبازێکی پێنج لایەنی کە کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان، و تەکنەلۆژیا لەخۆدەگرێت، بە بەکارهێنانی داهاتی نەوت وەک سندوقێکی سامانی سەروەری بۆ نەوەکانی داهاتوو و پایەیەک بۆ بەهێزکردنی یەدەگی دراوی بیانی...
كابینەی وەزاری و ڕادەستكردنی چەك
بەڕێز حەکیم دواکەوتنی تەواوکردنی پێکهێنانی حکوومەتی بۆ سروشتی سیستەمی پەرلەمانی و پێکهاتە فرەییەکانی گەڕاندەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە پێویستی بە ڕاوێژ و لێکتێگەیشتنی بەردەوام هەیە کە هەموویان لە چوارچێوەی دەستووری دامەزراودا ئەنجام دەدرێن، سەماحەتی ئاماژەی بە ڕۆڵی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت کرد لە شکاندنی ئەو بنبەستە سیاسییە، کە بەشداربوو لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت و دانانی کەسایەتییەکی گەنجی ئابووری کە ڕێبازەکەی لەگەڵ ئەولەویەتەکانی ئەم قۆناغەدا هاوتەریب بێت.
..
سەبارەت بە پرسی چەک، سەید حەكیم دووپاتی کردەوە کە سنووردارکردنی چەک لە دەوڵەتدا مافێکی دەستوورییە و مەرجێکی یاساییە، و پێشتر داواکاری دەسەڵاتی باڵای ئایینی بووە، کە لە یاسای هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری و بڕگەکانیدا چەسپاوە، هەروەها دەستخۆشی لە دەستپێشخەری چوارچێوەی هەماهەنگی و هەنگاوی فراکسیۆنەکان کرد بۆ جیابوونەوە لە هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری، لە کۆتاییدا داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجامبدات بۆ کۆتایی هێنان بە ڕاوێژکارییەکان و تەواوکردنی پێکهێنانی کابینە لە زووترین کاتدا..