سەماحەتی حەكیم ڕیباخۆر و ڕیبا وەرگر جۆرێكە لە جۆرەكانی ستەم و زوڵم
لەچوارەمین وانەی ڕەمەزانی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەردەوام بوو لە باسكردنی بڕگەكانی زوڵم لەچوارچێوەی توێژینەوەی (مافی دەست) لەچوارچێوەی ڕوونكردنەوەی پەیامی مافەكانی ئیمام زەین ئەلعابدین عەلی كوری حوسێن (سڵاوی لێ بێت).
سەماحەتی گوتی " قورئانی پیرۆز كەسی زاڵمی دەرخستوە كە ئەو كەسەیە كە بە هەڵسوكەوت و بە كردەكانی بەخۆی بێ یان كۆمەڵێك كەس ، ئاماژەشی كرد كە ئەوی ڕیبا دەكات و ئەوەی مامەڵەی لەگەڵ دەكات لەبەشی حەڤدەهەمین لە پێناسەكردنی زاڵم و جۆرەكانی دێت، قورئانی پیرۆز وەسفی ڕیباخۆری كردوەو بە زاڵم ناوی هێناوە و تێدا هاتوە كە لە دونیا و ئاخیرەت لێپێچینەوەی كارەكانی لەگەڵ دەكرێت.
هەروەها ڕوونیكردەوە كە ئەو شاعیرانەی كە ئەنقەست شیعری درۆ و بەباڵا هەڵگوتن و ماستاو كردن شیعر دەڵێن ئەویش بەشێكی دیكەی نموونەی زاڵمە، لێرەش كۆتایی بە بابەتی زاڵم دەهێنین و ئاماەی كرد كە لە قوڕئانی پیرۆز باسی كەس و كەسان كراوە، گوتیشی قاڕون یەكێكە لە نموونەكان ئەو بەپیل داوای خەڵك نەچوو دوای ئەوەی خوای گەورە ڕزقی دا و پارەیەكی زۆری دەستكەوت، لو ئامۆژگارییانەی قاڕون جێبەجێی نەكرد ئەوەبوو كە دەبێت خۆ بەزل زان نەبێت و كار بۆ ئاخیرەتی بكات و ئاگاداری داواكاری و پێداویستی خەڵك بێتو زوڵم لەكەس نەكات و گەندەڵی نەكات.