• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات گەشبینی و ئەرێنی لە كۆمەڵگای عێراقی بڵاوبكرێتەوە

    2023/ 03 /22 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات گەشبینی و ئەرێنی لە كۆمەڵگای عێراقی بڵاوبكرێتەوە

    لەمیوانخانەی هۆزەكانی ئەبوزێد لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا و لە میوانخانەی تایبەتی شێخ خزەیر زەیداوی لە رۆژی 23-3-22 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لە ئامادەبووان كرد و لەم كۆبوونەوەیە باسی میژووی هاوبەشی لەكەڵ ئەوان كرد و دووپاتی كردەوە كە چەندین وێستگەی گرنگیان لە مێژووی عێراق بەیەكەوە بەسەر بردوە، گوتیشی عێراق پارێزراو بووە بەهۆی ئەو سیانەیە كە بریتین لە مەرجەعیەی ئاینی و دروشمە حوسێنییەكان و هۆزە عێراقییەكان، ڕوونیشی كردەوە كە جوامێری و دڵباشی كە لە چەندین بۆنە بەدی كراوە یەكێكە لە ڕۆشەنبیری و كەلتووری حوسێنی.

    سەماحەتی جەختی كرد لەسەر ئەوەی كە عێراق چەندین ڕكابەری تێپەڕكردوە لەوانە ڕكابەری ئەمنی و ناكۆكی سیاسی كە ئێستا ئەوانە بوونە ڕابردوو، ئێستا عێراق تیكەڵە و تەبایی كۆمەڵایەتی بۆ گەڕاوەتەوە و توانای كارگێری و لێهاتوویی سەرۆك وەزیران و پێگەی عێراق لە بازاڕی نەوت و وزەی جیهانی دۆخەكەی بەرەوباشی بردوە و داوای كرد كە هەمیشە بانگەشە بۆ كەش و هەوایەكی ئەرێنی وباش بكەن و چیتر زمانی نەرێنی و خراپ ڕەشبینی لەكۆمەڵگا بەكار نەهێنن.

    Related News