سەماحەتی حەكیم .. ڕكابەرییەكان هۆكاری ڕەخساندنی ئەو هەلانە بوون كە عێراق قۆستیەوە بۆ ئەوەی هەماهەنگی كۆمەڵایەتی و سەقامگیری سیاسی بەرقەرار بێت
لەمیوانداری هۆزی جبووری ئازیز لە بەغدا و لە میوانخانەی شێخ جەعفەر جبووری و بەڕێز حاجی سادق جبووری لە بەرواری 2023-3-21 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە چەندین پیاو ماقووڵ و كەسایەتیە دیارەكانی ئەو هۆزە كردو باسی خەباتی مێژوویی و هاوبەشی لەگەڵ هۆزەكانی جبووری ئازیز كرد و ستایشی ڕۆڵی ئەوانی لە گەڕاندنەوەی سەقامگیری ناوچەكانیان كرد كە بووە هۆكاری ئەوەی ئەمن و تەبایی كۆمەڵایەتی بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە، لەم بارەیەوەش سەماحەتی گوتی عێراق ڕووبەڕووی چەندین ڕكابەری بووەوە و لەنێو ئەوەش دەستكەوتێكی گەورە بەردەست بوو وێرای ئەو هەموو ڕكابەرییانەی بەرۆكی عێراقی گرت.
سەماحەتی گوتیشی ئەو ماكینە میدیاییانەو ئەو شەپۆلانەی تیرۆر كە ڕووبەڕووی عێراق بوونەوە، جگە لەوەی كە ڕژێمی سیاسی تووشی فیتنە وكێشەی گەورە و چەندین ململانێی سیاسی و كۆمەڤلایەتی هاتەوە، بەڵام ئەوە هەموو بووە هۆكاری ئەوەی هەلەكان دەربكەون و عێراقیش هەلەكانی قۆستەوە تا گەیشتە قۆناغی سەقامگیری ئەمنی و تەبایی كۆمەڵایەتی و سەقامگیری سیاسی ، سەماحەتی گوتیشی بنەماكانی سەركەوتنی حكومەت پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییە و نەهێشتنی گەندەڵییە، ڕوونیشی كردەوە مە حكومەتی ئێستا پشت قایمە بە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و بەپاڵپشتی وڵاتانی دەوروبەر و نێودەوڵەتی تا ئەو ساتەی عێراق بتوانێت پێگەی خۆی لەسەر ئاستی ناوچەكەوە و نێودەڵەتیش بگەڕێنێتەوە.