سەماحەتی حەكیم داوای هەمەجۆركردنی داهات دەكات لەڕێگەی ئەكتیڤكردنی كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا
لە دیالا لە چوارچێوەی دیداری كۆمەڵێك كەسایەتی و خەڵكی بلیمەتی شارەكە ڕۆژی 2023-3-1 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەم دیدارە سەرەتا گوێبیستی چەند گوتەیەكی ئامادەبووان بوو دواتر ستایشی ئاستی پێشكەوتنی پارێزگای دیالای لە ڕووی بیناسازی و خزمەتگوزاری كرد و گوتی ئیستا بارودۆخ خەریكە ئاسایی دەبێتەوە وداوای كرد كە خەڵكی ڕۆشەنبیر و كەسایەتیەكانی ئەم شارە بەرپرسیارێتی هەڵبگرن لە بڵاوكردنەوەی گەشبینی و ڕۆخێكی ئەرێنی و واز لە زمانی ڕەشبینی و نەرێنی بهێنن، ڕوونیشی كردەوە كە گەندەڵی پێویستی لە چارەسەری هەیە بەڵام ئێستا پێویستی بە واقعیەت هەیە لە بۆچوون لەبەر ئەوەی مەرج نییە ئەوەی هەموو باس دەكرێت سەبارەت بە گەندەڵی ڕاست بێت.
سەماحەتی داوای كرد كە چیتر دەوڵەت تەنها لەسەر پارەی نەوت پشت قایم نەكات و هەوڵ بدرێت كە سەرچاوەكانی داهات لە عێراق هەمەجۆر بكرێت بەمەش دەبێت بایەخی زۆر بە كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا و گەشتیاری بدرێت لەبەر ئەوەی ئەو كەرتانە دەبنە هۆی ئەوەی داهات بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد بكات، بەمەش لە بەرزی و نزمی و نا ڕوونی نرخی نەوت ڕزگارمان دەكات، ڕوونیشی كردەوە كە كشتوكاڵ پێویستی بە ئیدارەدانی باشی ئاو هەیە بۆیە دەبێت كەرستەو ئامێری مۆدێرن دابین بكرێت، بۆ ئەوەش دەبێت هێڵەكانی پەیوەندی دبلۆماسی و سیاسی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی لەم بوارە شارەزان پەیوەندی بكات، جگە لەوەش دەبێت پیشەسازی ناوخۆیی پەرە بسێنێت بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆیش بێتە كایەوە، ڕوونیشی كردەوە كە وەبەرهێن پێویستە پێش ئەوەی بیر لە پارەو قازانج بكاتەوە دەبێت پڕۆژەكەی بەسوود بێت.
لەبواری تەكنەلۆژیا داوای كرد بەباشی بچینە نێو ئەو جیهانەو سوود لە بەرهرەمەند و كەسە بلیمەتەكان وەربگیرێت و ئاماژەی كرد كەبەرنامەی حكومەت ئەوەی لە پێشەنگی كارەكانی داناوە و سەرۆك وەزیرانی ئێستاش بە بەدواداچوون بۆ ئەو كارانە دەكات كە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران خۆی پێ پابەند كردوە.
سەماحەتی شیكردنەوەی خۆی بۆ نیشتمانیەتی شیعیەت دووپاتكردەوە و گوتی " شیعە وەك تایفە لەسەر دیدێكی عەقیدەیی كۆكن و یەكگرن لەهەر شوێنێك بن، بەڵام لەگەڵ هاوبەشەكانیان لەوڵاتانی دیكە بە گرێبەستێكی كۆمەڵایەتی بەندن و بەستراوەنەوە، بۆیە ئەو شیعانەی لە وڵاتانی دیكەن زیاتر لە هاوەشەكانیان لە وڵاتی خۆیان نزیكترن لەچاو وڵاتانی دیكە، ڕوونیشی كردەوە كە نبشتمان پەروەری شیعە هەر وەك نیشتمان پەروەری سونەكان و مەسیحییەكانە بەهۆی ئەو پابەندبوونیان لە ڕووی كۆمەڵایەتی بە هاوبەشەكانیان و بەرژەوەندییەكانیان لەم وڵاتەی تێیدا دەژین، شیعەش وەك تایەفەكانی دیكە خەڵكانی ئیماندار و عەلمانی و چەپ و چەندین جۆری لەخۆوە گرتوە، لەڕووی فیكری و بۆچوونەوە جیاوازیان هەیە.
سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەكان سەماحەتی ئاماژەی كردكە كێشەكە لە ناوی یاساكە یان هاوكێشەكە لە هەژماركردنی دەنگەكان نییە، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە كە یاسایەك هەبێت هاوسەنگی سیاسی بەرقەرار بكات و پارێزگاری لە هاوسەنگییەكان بكات لەسەرەتادا ئینجا دەربڕینی لەسەر فەلسەفەی ڕێژێمی سیاسی هەبێت و هانی یەكبوون بدات و فەلسەفەیەكی یەكبوونی لەنێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنەكانی پارێزگاكان هەبێت و لەهەموو قۆناغەكانیش دوور لە خواست و بەرژەوەندی تەسك خوێندنەوە بۆ بارودۆخ و كەش و هەوای عیراق بكات، هەروەها چارەسەری ڕاسەقینە بدۆزێتەوەو كەش و دۆخەكە بەرەو ڕۆشەنبیریەكی كۆمەڵگەیی بگۆڕێت كە تێیدا تێكەڵەی كۆمەڵایەتی و بەیەكەوە ژیان لە دیالا بپارێزێت و هەموو تاوانباران بۆ دادگا بێ جیاوازی ڕادەست بكات.
لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد كە كەرتی تایبەت بێتە نێو بەڕێوەبردنی كاری پەروەردە و تەندروستی و پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و دامو دەزگاكان دروست بكات ئەویش بە هێنانی كۆمبانیای تایبەت بە كارگێڕی، گوتیشی بیركردنەوە لە دەرەوەی سندووق لەو بابەتانە پارەیەكی زۆر ناخاتە ئەستۆی دەوڵەت و بەپێچەوانەوە لەوانەیە قازانج بكات بەوەی كە خزمەتگوزاری باش پێشكەش بە هاوڵاتی بكات.