سەید حەكیم جەخت لەسەر باشكردنی رۆڵی چاودێری و تەشریعی بۆ نوێنەرانی هێزەكانی دەوڵەت دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە فراكسیۆنی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی كەوت و لە پەیامێكی دوو لایەنەدا سەقفی خواستەكانی بەرز كردەوە و بەرپرسیارێتی وا لیكرد كە هیچ پاساوێكی نەبێت.
.سەماحەتی ستایشی نوێنەرانی فراكسیۆنەكەی كرد لەسەر ئاستەكانی سیاسی و تەشریعی و چاودێریدا و دووپاتی كردەوە كە ئەو ئامادەبوونە دەستكەوتێك نییە كە ئاهەنگی بۆ بگڕێن لەبەر ئەوەی ئەمانەتە و پێویستە لەسەر بەردەوام بن، داواشی كرد هاریكاری لەگەڵ هێز و لایەنەكانی دیكە قووڵتر بكەنەوە بۆ ئەوەی بەباشی لەگەڵ كاری لیژنەكانی نوێنەران تێكەڵ بن لەبەر ئەوەی سیاسەتی راستەقینە لەنێو لیژنەكان دروست دەبێت نەك لەسەر سەكۆی لێدوانەكان،
سەماحەتی ئاماژەی بە قەبارەی ئەو ڕكابەرییانەی دەوری عێراقی داوە لە ڕووی سیاسی و ئابووری و دارایی دا و هەڵوێستێكی راستی نواند بە پالپشتی بەڕێز عەلی زەیدی بۆ پێكهێنانی حكومەتەكەی و گوتیشی ئەوە هەڵوێستێكی سیاسی نییە بەڵكو شایستەیەكی نیشتمانییە بەهۆی مەترسی ئەو قۆناغە پێویستە بكرێت، سەماحەتی بەرپرسیارێتی ئەوەی خستە ئەستۆی كوتللە سیاسییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان و گوتیشی ئەوەی پێگەیەكی تەشریعی هەبێت پێویستە دوودڵ نەبێت لە نەهێشتنی تەكەرەكان لەبەردەم حكومەت و پێویستە هاوبەش بێت لە چارەی قەیڕانەكە نەك لە دروستكردنی.