• سەید حەكیم داوا دەكات شەڕی سەر ئێران بوەستێنرێت و قەیڕانەكان لەڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بكرێت

    2026/ 05 /16 

    سەید حەكیم داوا دەكات شەڕی سەر ئێران بوەستێنرێت و قەیڕانەكان لەڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بكرێت


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕیز محەمەد كازم ئال سادق بالیۆزی ئێران لە عێراق كرد و لەم دیدارە باس لە چەندین تەوەری گرنگ سەبارەت بەپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و تاران كرا.

    بەڕێز سەید حەکیم ڕوونیکردەوە کە بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن حکومەتی عێراقەوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بەو بن بەستە سیاسییە و هیوای خواست بەخێرایی تەواوبوونی کابینەی وەزیران شتەكان باش بن، لەسەر ئاستی هەرێمی، بەڕێزیان بانگەوازی بۆ وەستاندنی تەواوی شەڕی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان لە ڕێگەی دیپلۆماتی و دیالۆگی بنیاتنەر بێت کە کەرامەت و سەقامگیری و سەروەری دەوڵەتان بپارێزێت.

    سەماحەتی ستایشی بەپیل هاتنی رۆڵەكانی گەلی عیراق بۆ بانگەوازی مەرجەعیەی باڵا كرد سەبارەت بە هەڵمەتی كۆمەك و هاوكاری بۆ هەردوو گەلی ئێرانی و لوبنانی و دووپاتی كردەوەش كە گەلی عێراق نموونەیەكی گرنگ و پێشەنگ لە یەكبوون و هاوسۆزی لەگەڵ ولات و دۆست و دراوسێ پێشكەش دەكات.

    Related News