سەماحەتی حەكیم سەردانی بنەماڵەی دكتۆر ئەمەد تەلال مدفەعی دەكات و داوای پاراستنی كادیرە زانستییەكان دەكات
لە قەزای بەعقووبە لەپارێزگای دیالا ڕۆژی 2023-3-1 بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەردانی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دكتۆر ئەحمەد تەلال مدفەعی كرد كە پێش چەند ڕۆژێك تیرۆر كرا، لەم دیدارە بەڕێزیان ئیدانەی ئەم كردە تیرۆرستیەی دووپات كردەوە و گوتی پێویستە لایەنی بەرپرس لە هێزە ئەمنییەكان ئەركی زیاتر بكێشن بۆ ئەوەی تاوانباران دەستگیر بكەن و هەورەها بە باشی بتوانن پارێزگاری لە كادیرە زانستییەكان بكەن.