سەماحەتی حەكیم بۆ نوێژكەرانی حوسێنیەی سەید عەبدئەلكەریم مەدەنی دیالا لە دۆخێكی باش دایە
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای دیالای خۆشەویست بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەڕۆژی 2023 -3-1 چاوی بە كۆمەڵێك لە نوێژكەران كەوت لە نێوان هەردوو نوێژی مەغریب و عیشا لەم دیدارەدا سەماحەتی باسی ئەو پەیوەندییەی كرد كە لەگەڵ گەورەكانی ئال مەدەنی هەبووە، ڕوونیشی كردەوە كە بەرنامەی ئەو پەیوەندییە خزمەتكردنی خەڵك و قووڵكردنەوەی سروشتی رۆشەنبیری و مرۆیی بووە، داواشی كرد دەستبگرن بەو دەستكەوتە ئەمنییەی لە دیالا بەدی هاتوە و ئێستا ئەو پارێزگایە ناونیشانی بووەتە عێراقێكی بچووكراوە و بووەتە هێمای بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە و دووپاتی كردەوە كە ئەو ڕێڕەوە خوارەی هەبوو بەرەو نەمان دەڕوات و پارێزگای دیالاش بۆ هەموو پێكهاتەكان و ڕەنگەكانی لە دۆخێكی باش دایە.