• سەماحەتی حەكیم بانگەشە بۆ بڵاوكردنەوەی گەشبینی وئەرێنی دەكات و داوا دەكات سوود لە سەقامگیری ئەمنی پارێزگایەكە وەربگیرێت

    2023/ 03 /01 

    سەماحەتی حەكیم بانگەشە بۆ بڵاوكردنەوەی گەشبینی وئەرێنی دەكات و داوا دەكات سوود لە سەقامگیری ئەمنی پارێزگایەكە وەربگیرێت

    لە میوانخانەی بەڕێز شێخ حەسەن عەنكەبی باوەڕپێكراوی مەرجەعیەی ئاینی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی  لە بەرواری 2023-3-1 چاوی بە كۆمەڵیك شێخ و كەسایەتی ناسراوی ناوچەكە كەوت، لەم دیدارەدا بەڕێزیان چەندین وێستگەی هاوبەش و گەورەی لەگەڵ ئەوانی لە قۆناغە هەستیارەكانی عێراق بەبیرهێنانەوە و باس كرد.
    سەماحەتی داوای پاراستنی تێكەڵەی كۆمەڵایەتی و بەیەكەوە ژیانی كرد و ڕوونیكردەوە كە كە هەمەجۆری پێكهاتەكان قەدەری عێراقە و ئەو ڕووبەڕووبوونەوانەی عێراق دووچاری هات وەك شەڕی داعش بەهۆی فەتوای مەرجعیەو ئازایەتی هۆزەكان وخوێنی شەهیدان سەركەوتووبوو.

    سەماحەتی بابەتی پاراستنی سەقامگیری عێراق و بەرەوپێشچوونی ئەوە بۆ بەرقەرار بوونی سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی بە گرنگ وەسف كرد و داوای كرد واز لە زمانی بەگشتی كردن بهێنن و ڕەخنە لەخۆیان بگرن، هەروەها گوتیشی پێویستە پاڵپشتی بەرپرسان بكەن تا بتوانن زیاتر پێشكەش بكەن.

    Related News