• سەماحەتی حەكیم ستایشی هەوڵەكانی هۆزەكانی دیالا دەكات لەپاراستنی ئاشتی و تەبایی كۆمەڵگا

    2023/ 03 /01 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی هەوڵەكانی هۆزەكانی دیالا دەكات لەپاراستنی ئاشتی و تەبایی كۆمەڵگا

    هەر لە دیالا لە میوانخانەی شێخ ڕیاز تمیمی لە قەزای خالیس لە رۆژی 2023-3-1 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتییە دیاریەكانی ئەو ناوچەیە كەوت و پیرۆزبایی لەدایكبوونی ئیمامە پاكەكانی لێكردن (سڵاویان لێ بێت) و ڕوونیكردەوە كە دیالا بەدەست تیرۆر و ئەجیندای دی كە كاری لێدانی كۆمەڵگا بووە ناڵاندوویەتی بەڵام خۆڕاگری خەڵكەكەی وایكرد كە هەموو ئەو تەگەرانە تێپەڕ بكەن و ئەوەش بووە خاڵكی وەچەرخان و دەرپەڕین بۆ ئازادكردنی هەموو خاكی عێراق لەچنگی تیرۆریستانی داعش.
    سەماحەتی ستایشی هەوڵ و كۆششی پایو ماقوولان و كەسایەتییە دیارەكانی دیالای كرد لە كۆنتڕۆڵ كردنی قەیڕانەكان و ڕێگەگرتن لە تەشەنەی كێشەكان و دووپاتی كردەوە كە دەستگرتن بە یەكگرتن و تەبایی گرنگی گەورەی هەیە، هەروەها ڕەتكردنەوەی خۆی پیشاندا بەرامبەر خوێن ڕشتن بۆ هەر عێراقییەك و داوای كرد هەر كەسێك لە ژێر ئەو تاوانانە دەستی هەبێت ڕادەستی دادگای بكەنەوە تا سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد هەڵوەستەیەك لەسەر دۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی عێراق بكرێت و ئاماژەی كرد ئەوە بەڵگەی چاكبوونەوەی عێراقە و خوێندنەوەیەكی ئەرێنی بارودۆخی عیراقە و دووپاتی كردەوەش كە پێگەی عێراق لە بازاڕی ووزە هێز و مەكانەتی عێراقی زیاتر كردو وای كرد كە  بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی دەرووبەر و جیهانیش ڕەچاوی ئەمن و سەقامگیری عێراق بكەن، هەورەها داوای كرد هەمیشە ڕوحی گەشبینی لە خوێندنەوەی دۆخی عێراق بوونی هەبێت.

    Related News