بەڕێز حەكیم داوای دامەزاراندنی سەنتەرێكی نیشتمانی بۆ هاوڵاتی بوون و بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە دەكات
لەدووەمین وێستگەی لە پارێزگای دیالا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە چەند كەسایەتییەكی ئەنجومەنی زانكۆی دیالا كەوت و دانیشتنەكە كە لە رۆژی 2023-3-1 ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی دكتۆر عەبدئەلمونعم عەباس سەرۆكی زانكۆبوو هەروەها جێگران و كارمەندانی كارگیری و عەمیدی كۆلیژەكان ئامادەی داینشتنەكە بوون، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم سەیری هەوڵ و كۆششەكانی زانكۆیەكەی كرد لەڕووی زانستی و پلانەكانی لەسەر هەمووئ استەكان و داواشی كرد كە سەنتەرێكی نیشتمانی بۆ هاوڵاتی بوون و یەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە دابمەزرێنن، ڕوونیشیكردەوە كە دیالا بەوە ناسراوە كە عێراقێكی بچووكراوەیە و ئەڵقەی گەیاندنە لەنێوان باكوور و باشوور هەروەها خاڵی بەیەك گەیشتنی پێنج پارێزگایە كە لەڕووی جوگرافی دیمۆگرافی جیاوازیان هەیە.
سەماحەتی نیشتمانێتی شیعی دووپات كردەوە و هاوڵاتی بوونی بە پێورێك بۆ هەموو ئەندامانی كۆمەڵگا وەسفكرد و گوتیشی كە عێراق هەلساوەتەوە و پێش دەكەوێت و چەندین ئاماژە هەن كە بەڵگەی ئەوەن لەوانە جامی كەنداوی 25 كە چەندین خاڵی ئەرێنی پێوە دیار بوو، هەروەها كۆنگرەی پەرلەمانتارانی عەرەب كە ئامادەبوونێكی جۆری پێوە دیار بوو، ئاماژەشی كرد كە خوێندنەوەیەكی ئەرێنی و باش بۆ دۆخی عێراق هەیە لەلایەن هەموو ئەوانەی بەم دواییە سەردانی عێراقیان كردوە.
سەماحەتی داوای لە زانكۆكان كرد كە بەشداری بكەن لە دەرچوونی عێراق لە پشت بەستن بە تاكە داهات لە ڕووی ئابووری كە نەوتە و گوتی پێویستە سەرچاوەكانی داهات زیاد بكرێت ئەویش بە ئەكتیڤ كردنی كەرتەكتنی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەیشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا، ئاماژەشی كرد كە عێراق لەم بوارە زۆر درەنگ كاری لەسەر دۆزینەوەی چارەی دیكە كردوە لە كاتێكدا چەندین وڵاتی نەوتی دەمێكە لەم بوارە هەنگاوی باشیان ناوە.
لەكۆتاییدا سەماحەتی دووپاتی كردووە كە دەبێت زانكۆكان سەربەخۆبن و مافی ئەوەیان پێ بدرێت كە سەرچاوەی داهالتیان زیاد بكەن و پرۆژەكانیان بەڕێوە ببەن، هەوەها بە پێویستی زانی كە مامۆستایانی زانكۆ بە پێدانی زەوی پشتگیری بكرێن و مافی دیكەشیان پێ بدرێت و جەختی لەسەر كوالیتی زانستی زانكۆكانیش كردەوە.