• سەماحەتی حەكیم چاوی بە پارێزگاری دیالا و بەڕێوەبەر و سەركردەكانی هێزیی ئەمنیەكان كەوت و داوای دانانی پلانی تۆكمەی كرد

    2023/ 03 /01 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە پارێزگاری دیالا و بەڕێوەبەر و سەركردەكانی هێزیی ئەمنیەكان كەوت و داوای دانانی پلانی تۆكمەی كرد

    لە دەستپێكی سەردانەكەی بۆ دیالا لە رۆژی 2023 -3-1 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز مەسەنا تمیمی پارێزگاری دیالا و چەندین سەركردەی هێزە ئەمنیەكانی شارەكە كەوت، لەم دیدارە بەڕێزیان بەتێروتەسەلی گوێبیستی هەموو وردەكارییەكانی بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری و پڕۆژە دیارەكانی شارەكە بوو، هەروەها باس لە ئەكتیڤ كردنی پرۆژەكانی وەزارەتەكان و حكومەتی خۆجێیەتی بوو.

    سەماحەتی گوتی كە دیالا عێراقێكی بچووكراوەیە لەبەر ئەوەی چەندین پێكهاتەی لەخۆوە گرتوە و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی باجەكەی بدات كاتێك تیرۆریستان ویستیان لەو تێكەڵەو یەكگرتنە كۆمەڵایەتیە بدەن و فیتنە بڵاوبكەنەوە تا بەشەڕیان بهێنن، ئاماژەشی كرد كە ڕۆڵی ئەو پارێزگایە دەروازەیەك بوو بۆ هەموو پارێزگاكانی دیكە بۆ ئازادبوون، گوتیشی ئێستا عیراق لەبەردەم هەلێكی زۆر باشە بەهۆی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و هەبوونی پارە بەڕێژەیەك هەورەها تواناكانی سەرۆكی حكومەت كە كەسایەتییەكی كارگێری بووە و چەندین پۆستی لەم بارەیە پێشتر وەرگرتوە، هەروەها گوتی كە حكومەت بایەخ بە پارێزگاكان دەدات ئەویش بەهۆی ئەكتیڤكردنی  دەستەیەكی هەماهەنگی لەنێوان پارێزگاكاندا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت فایلی پڕۆژە پەك كەوتووەكان بەكۆتا بهێنرێت و توانا داراییەكانی پەیوەستە بە یاسای ئەمنی خۆراكی  و بودجە بقۆسترێتەوە بۆ ئەوەی گەشەپێدان بەرەو پێشتر بڕوات، داواشی كرد كە سەرچاوەكتنی داهات بۆ دیالا هەمەجۆر بكرێت و ڕۆڵی پێشووی لەبواری گەشتیاری وەربگرێتەوە، هەروەها گوتیشی كە پێویستە ئاستی ژیانی هاوڵاتیان بگۆڕێت و هەلی كار دابین بكریت و دامودەزگاكانی حزمەتگوزاری شارەكەش لەگەڵ ئاستی ئامانج و خواستەكانی هاوڵاتیان بن.

    لەكۆتاییدا باسی وەبەرهێنانی كردو گوتی كەبەبۆچوونی ئەو  بارودۆخی پارێزگاكە ئەرێنیە و باشە، بەڵام پێویستە مامەڵە و گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای كوالیتی بەرز و باش بكرێت بەتایبەتی لە پرس و را وەرگرتن و دیاری كردنی دیزاین و كارە گرنگەكان.

    Related News