• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا كرد و داوای ئەكتیڤكردنی ڕێكەوتنە هاوبەشەكانی كرد

    2023/ 02 /28 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا كرد و داوای ئەكتیڤكردنی ڕێكەوتنە هاوبەشەكانی كرد

    لە ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2023-2-28 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز فیلا ڤاریۆلا باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا كرد و لەم دیدارەدا باس لە پێشهاتەكان و بارودۆخ سیاسی لە عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی دووۆقۆڵی عێراق و ولاتانی یەكێتی ئەوروپا كرا، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە عێراق بەڕووی هەمووان كراوەیە بەمەرجی ئەوەی بەرژەوەندییەكانی تێدا بەدی بێت و سەروەری خاكی عێراق پارێزراو بێت و ڕوونیشی كردەوە كە هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە بە ئاشتیانە بە گفتوگۆ نەگۆڕاوە و وەك خۆی جێگیرە، ئەوەش وایكردوە كە وڵاتەكە ببێتە خاڵێكی بەیەك گەیشتن نەك لەیەك دابڕان.

    سەماحەتی حەكیم داوای كرد ڕێكەوتنە هاوبەشەكان و هاوكاری نێوان عێراق و یەكێتی ئەوروپی ئەكتیڤ بكرێت تا ببێتە پاڵپشتیەكی باشتر بۆ عێراق لە بوارەكانی ووزە و گۆڕانكاری كەش و هەوا و درێژەپێدانی پەیوەندییە باشەكان لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و ناوچەكەش.

    هەروەها سەماحەتی حەكیم گوێبیستی بیروبۆچوونەكانی یەكێتی ئەوروپا بوو سەبارەت بەو گۆڕانكارییە ئەرێنی و باشەی بەسەر بەغدا هاتوە كە بووەتە جێی سەرنجی شاندە نێو دەوڵەتییەكان ئەوەش بەهۆی بەهۆی ئەو سەقامگیرییە یە كە عێراق بەخۆیەوە دەبینیت و هەروەها بەهۆی خواستی یەكێتی ئەوروپایە كە پێی باشە پەیوەندی لەگەڵ عێڕاق لە قۆناغی بەردەوام بوون بگوازێتەوە بۆ قۆناغی وەبەرهێنان.

    Related News