• سەماحەتی حەكیم داوای نەهێشتنی تاوانی بەپلان و دیاردەی مادەی هۆشبەر دەكات

    2023/ 02 /26 

    سەماحەتی حەكیم داوای نەهێشتنی تاوانی بەپلان و دیاردەی مادەی هۆشبەر دەكات

    لەدیدارێكی لەگەڵ بەڕێز عەبدئەلئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق كە لە 2023-2-25 سازكرا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی باسی تازەترین پێشهات و بارودۆخی ئەمنی و بەرزكردنەوەی توانای هێزەكانی پۆلیسی كرد، ئەویش بۆ ئەوەی پلانی ئەمنی بە باشی وەربگرێت وەك پێشتر پلانی بۆ دانراوە، بەڕێزیان گوتی پێوستە مەشقەكان بەردەوام بن و تەكنەلۆژیای تازەش لە كاروباری ئەمنی بەكار بهێنرێت بۆ ئەوەی بتوانن ڕووبەڕووی تاوانی پلان بۆ داڕیژراو و دیاردەی بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر كۆنتڕۆڵ بكەن و لە ئۆپاراسیۆنەكان دەستپێشخەر بن هەر وەك بەرامبەر تیرۆریش بە هەمان شێوە ئەنجام دەدرێت.

    هەروەها بەڕێزیان جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە كە هەندێك دامودەزگای پەیوەست بە هاولاتیان كوالیتی كاركردنیان بەرزتر بكەنەوە لەبەر ئەوەی ئەو شوێنانە لەگەڵ هاوڵاتی دان لە لەدایك بوون تا رۆی مردنیان، هەورەها گوتیشی پێویستە هەموو هاوڵاتاین بلیتی وەرگرتنی بەشە خۆراكی خۆی هەبێت و پێوستە  خزمەتكردنی ئەلكترۆنی بێتە كایەوە و بەكار بهێنرێت.

    Related News