سەماحەتی حەكیم سەردانی خانەوادەی هەردوو منداڵ ئایە و فاتیمەی كردو نەهێشتنی ئەو دیاردانەی بەگرنگ وەسفكرد
ڕۆژی 2023-2-25 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەردانی خانەوادەی هەردوو كچە منداڵ شەهید ئایە و فاتیمە عەتابی كرد و دووپاتی كردەوە كە ئەو جۆرە تازانە قێزەونە مەحكووم دەكات و بە پێشێلكارییەكی گەورە و دیاری ئاسایشی كۆمەڵگای وەسفكرد بەوەی كە دژی هەموو بەها و هاوسەنگی شەرعی و كۆمەڵایەتییە، داواشی كرد كە هەمووان تیشك بخەنە سەر بایەخدان بە پەروەردەی دروستی نەوەكانیان بدەن ڕووبەڕووی ئەو جۆرە دیاردانە ببنەوە و لە هاوسەنگی و یاسا و ڕێسای ڕەوشتی باش لانەدەن، هەروەها بە پێویستی زانی كە بنەمانی ڕاست و دروست لە جەستەی كۆمەڵگا بڕەخسێنن، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی یاسا و دام و دەزگایەكانی حكومی و مەدەنی بدەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەو جۆرە دیاردە مەترسیدار و نەرێنیە نەهێلن و لەناوی بەرن.