سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح كرد و بارودۆخی سیاسیان تاوتوێ كرد
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 2023-2-23 بەڕز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆكی پێشووی عێراق كرد و لەم دیدارەدا باس لە بارودۆخ و پێشتهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا و هەروەها باسی چانسی حكومەتی ئێستای عێراق لە سەركەوتنی بەرنامە و كارەكانی كرا، بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە دەبێت قەیڕان و كێشەكان سفر بكرێن و نەمێنن بۆ بەرژەوەندی نیشتمانی و دەبێت قبوول كردنی هاوكێشەی ماف و ئەركەكان لە ئارادا بێت.
سەماحەتی پشتگیری خۆی بۆ حكومەت و فایلی ئاودانكردنەوە و خزمەتگوزاری و دابین كردنی هەلی كار دەربڕی و داوای كرد سەرچاوەكانی داهات هەمەجۆر بكرێت و سوود لە ئەزموونی شوێنی دیكە وەربگیرێت و كار لەسەر پلانی كاریگەر بكرێت كە كاتەكەشی دیاركراوە و قابیلی جێبەجێكردنە بە لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندی هاوڵاتی كە لەسەرووی هەموو شتێك دەبێت.