• سەماحەتی حەكیم داوای بەڕێوەبردنی باشی ئاو و پاڵپشتكردنی جوتیاران بە سیستەمی مۆدرێرنی ئاوادن دەكات

    2023/ 02 /25 

    سەماحەتی حەكیم داوای بەڕێوەبردنی باشی ئاو و پاڵپشتكردنی جوتیاران بە سیستەمی مۆدرێرنی ئاوادن دەكات

    لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای واسیت لە میوانخانەی هۆزەكانی قریش لە میونخانەی تایبەتی شێخ جەبار عوبێد  فەرهوود لە بەرواری 2023-2-23 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بەكۆمەڵك شێخ و كەسایەتیە دیارەكانی هۆزەكە كەوت و دوای پیرۆزكردنی یادی ئیمامەكانی ئەهلی بەیت (سلاویان لیبێت) ئاماژەی بەو ڕكابەری و ئاستەنگانە كرد كە ڕووبەڕووی عێراق بووەوە و توانی بە كاتێكی پێوانەیی خۆی لێ ڕوگار بكات.
    سەماحەتی ڕوونیكردەوە،  كە ڕێژێمی سیاسی كاری ئەرێنی زۆربووە و بایەخی پێدەدات ئەوەش وایكردوە كە خەڵكی دیكە بە چاوێكی ڕێز و باش و ئەرێنی سەیری عێراق بكەن، وێرای ئەو هەموو سەختیەی پێشتر پێیدا تێپەڕ بوو، هەورەها جەختی لەسەر بایەخدان بە كەرتی كشتوكاڵ كرد و گوتی كە دەبێت سیستەم و ئامێری مۆدێرن و تازەی ئاودان بەكاربهێنێن و بەباشی بەڕێوە ببرێت تا بەرهەم زیاد بكات و زەویەكانیش بە پیت بكرێت.

    Related News