بەڕێز حەكیم.. بودجەی داهاتوو بابەتی پێشخستنی بارودۆخی كشتوكاڵی لەبەرچاو گرتوە
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای واسیت لە رۆژی پێنجشەممە بەرواری 2023-2-23 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ناوچەی ئەلمزاگ لە میوانخانەی شێخ هەسیەم سەعید عیناد ئەلفزیح ئەلعابدی چاوی بە كۆمەڵێك پیاوماقووڵ و كەسایەتییە دیارەكانی هۆزەكانی پاێزگای واسیت كەوت، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم پیرۆزبایی یادی لەدایكبوونی ئیمامەكانی ئەهلی بەیت (سڵاویان لێبێت) لێكردن و ڕوونیكردەوە كە ئیسلام و ناسنامەی ئیسلامی لە عێراق بەهۆی مەرجەعیەی ئاینی و دروشمە حوسێنیەكان و هۆزەكانی عێراق بە پارێزراوی ماوتەوە، گوتیشی ئەو پەیوەندییە لەنێو ئەو ناونیشانانە تەواوكەری یەكە.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عێراق لە ئاستەنگ و كێشەی مەترسیدار ڕزگاری بووە و ئێستاش لە قۆناغی سەقامگیری نزیك دەبێتەوە، ڕوونیشكردەوە كە بنەماكانی سەركەوتنی حكومەت سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و هاوسەنگی كۆمەلایەتی وباشی باری دارایی و خوێندنەوەی گونجاوی ئەرێنییە لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە، هەروەها داوای كرد بایەخ بە كەرتی كشتوكاڵی و جوتیاران بدرێت و گوتیشی كە لە بودجەی داهاتوو بابەتی چالاك كردنی باری كشتوكاڵی بەهەند وەرگیراوە.