سەماحەتی حەكیم داوا دەكات ئەرێنی بیر بكەنەوە و خوێندنەوەیەكی باش بۆ جامی 25ی كەنداو بكرێت
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای واسیت ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2023-2-23 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز شێخ خالید عەتار شێخ و گەورەی هۆزی ئەلئسەرای لەم دیدارەدا كە چەندین پیاوماقووڵ و كەسایەتی دیاری ئەو هۆزە بەڕێزە ئامادەی بوون، بەڕێز حەكیم باسی مێژووی هاوبەش و وێستگەكانی پڕ لە كاری گرنگی بەدرێژایی مێژووی عێراقی نوێ كرد و ئاماژەی بە سروشتی ئاستەنگ و سەختی دیمەنی سیاسی عێراقی كرد لە قۆناغی ڕابردوودا، ئاماژەشی كرد كە ئەو قەیڕانانەی عێراق پێی تیپەڕ بوو لە بەشی هەرە زۆری بەهۆی خوێندنەوەی هەڵەی بارودۆخی عێراق و ئەو ئەجیندانە بوو كە دەیانویست یاری بە سروشت و دۆخی عێراق بكەن.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم داوای كرد كارە باش و ئەرێنیەكانی پاڵەوانێتی جامی كەنجاو لەبەسرە بەهەند وەربگیرێت و خوێندنەوەی باشی بۆ بكرێت بۆ عێراقی ئەرێنی و تازە، هەوەها بە باشی زانی كە هەمیشە كار لەسەر بڵاوكردنەوەی گەشبینی و شتی ئەرێنی بكرێت بۆ ئەوەی وورەی كۆمەڵگای عێراقی بەرز بكرێتەوە، لێرەش ئەركی سەركردەی هۆزەكانی كۆمەڵگای عێراقییە كە ئو ئەركە بگرنە ئەستۆ.