• سەماحەتی حەكیم لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و دابین كردنی هەلی كار پاڵپشتی حكومەت دەكەین

    2023/ 02 /23 

    سەماحەتی حەكیم لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و دابین كردنی هەلی كار پاڵپشتی حكومەت دەكەین

    لە رۆژی پێنجشەممە بەرواری 2023-2-23 بەڕێز عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە یەكەمین وێستگەی دووەمین ڕۆژی سەردانەكەی بۆ پارێزگای واسیت چاوی كەوت بە بەڕێز شێخ سوكەر خاتەم ئەلدرێعی شێخی هۆزی درێع، دیدارەكە لە میوانخانەی ئەلعامر خەمیس بوو كە چەندین كەسایەتی دیار و گەورە پیاوەكانی هۆزەكە ئامادەی بوون، لەم چاوپێكەوتنە بەڕێز عەمار حەكیم باسی ئەو وێستگە گرنگ و مێژوویانەی عێراقی كرد كە تێیدا هۆزی ئەلدرێع كاریگەری گەورەی تێدا هەبوو هەروەها پیرۆزبایی لەدایكبوونی ئیمامە پاكەكانی كرد سڵاویان لێ بێت و دووپاتی كردەوە كە گرنگە بنیاتنانی عێراق بە شێویەك بێت كە لە ئاستی ئامانجەكان بێت تا ببێتە سونبلێكی سەركەوتن لەناوچەكەو هەموو جیهانیش.

    سەماحەتی گوتیشی كە عێراق ئێستا هەنگاوی گەورەی ناوە بەرەو سەقامگیری و پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكان و لەهەموو كاتێكیش نزیكترە بەوە بگات كە پێشتر هەوڵی بۆ دەدا، ئاماژەشی كرد كە ئەوە بەهۆی ئەوەیە كە عێراق توانیویەتی زۆر لە قەیڕانە سەخت و هەمەجۆرەكان تێپەڕ بكات.

    لەكۆتایی قسەكانیدا سەماحەتی حەكیم داوای كرد بایەخی زیاتر بە كەرتی كشتوكاڵی بدرێت و پشتگیری جوتیاران بكرێت ئەویش لە ڕووی دابین كردنی سیستەمی تازەی ئاوڕشاندن بۆ ئەوەی بەرهەم زیاتر بێت و پالپشتی خۆشی بۆ حكومەت دووپات كردەوە و ڕوونیكردەوە كە ئەو پالپشتیەی حكومەت بێ ئەوەی بەشدار بین تێیدا پێویستە بۆ ئەوەی چانس و هەلی تەواو بەكومەت بدرێت تا خزمەتگوزاری و باشتر پێشكەش بە هاوڵاتیان بكات و هەلی كاریش دابین بكات، عێراق ئێستا هەلێكی گەورەی لەبەردەمە و زەمینە خۆشكراوە بەهۆی سەقامگیری ئەمنی و بوونی پارەی پێویست و خوێندنەوەی دروست بۆ بارودۆخی ناوچەكەو ونێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سەقامگیری عێراق.

    Related News