سەماحەتی حەكیم داوای هەمەجۆركردنی داهاتی عێراق و ئەكتیڤكردنی كەرتەكانی وەبەرهێنان دەكات
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-2-22 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك كەسی بەتوانا و كەسایەتی گرنگی شاری واسیت كەوت و دوای ئەوەی گوێبستی بۆچوونەكانی ئەوان بوو سەماحەتی سەرەتا پیرۆزبایی یادەكانی لەدایكبوونی ئیمامەكانی ئەهلی بەیتی كرد (سڵاویان لێ بێت) و دواتر ڕێز و خۆشەویستی خۆی بۆ خەڵكی ئەو شارە دەربڕی و گوتی ئەوان ناوەڕاستی دڵن هەر وەك شارەكەش شوێنی لە ناوەڕاستی ئەونیشتمانەیە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق دووچاری چەندین ڕكابەری و ئاستەنگی گەورە بووەوە بەڵام لە ماویەكی كورتدا توانی تێپەڕیان بكات، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو تاقیكردنەوە دیمۆكراتیەی هەیە هەنگاوی گەورەی ناوە بەرەو سەقامگیری عێراق و وڵاتی لە دیاردەی تاكە حوكمی و دیكاتۆریەت بەرەو قۆناغێكی تازە برد كە تێیدا حوكم زۆر بەئاشتیانە دەگوازرێتەوە و وەزارەتەكانیش ڕادەست دەكرێنەوە و فەرشی سووریش بۆ سەرۆكە تازەكان ڕادەخرێن، هەورەها جەخی كرد لەسەر ئەوەی كە داعش گرنگترین ڕكبابەری بوو كە ویستی دۆخی عێراق بشێوێنێت، بەڵام فەتوای مەرجەعیەی ئاینی و ئازایەتی هۆزە ڕەسەنەكانی عێراق و حەشدی شەعبی و تەواوی هێزە ئەمنیەكان وایان كرد كە شەڕەكە لە بەرژەوەندی عێراق بەكۆتا بێت، ڕوونیشی كردەوە كە ئەنجامی ئەو شەڕە خەڵكی جیهانی تووشی سەرسوڕمان كرد لەبەر ئەوەی هەموو وایان دەزانی كە ئەوە چەندین ساڵی پێویست دەبێت.
سەماحەتی دووپایتی كردەوە كە سەقامگیری بەتەواوی پەیوەستە بە پاراستنی هاوسەنگی، هەر چەندە هاوسەنگی هەبێت زیاتر بارودۆخ هێور دەبێتەوەو سەقامگیرتر دەبێت و وڵاتیش سەقامگیر دەبێت، هەروەها گوتیشی پێویستە وڵات سەرچاوەكانی داهات هەمەجۆرتر و زیارت بكات، تا چارەنووسی وڵات تەنها بەنرخە ناجێگیرەكانی نەوت نەبەسترێتەوە، لێرەش هەمەجۆری لە پێنج خاڵ زیاتر بەدی دەكرێن ئەوانیش كشتوكاڵ و پیشەسازی و وەبەرهێنان و گەشتیاری و تەكنەلۆژیا دەگرێتەوە.
سەماحەتی لە درێژەی قسەكتنی جەختی كردەوە لەسەر نەهێشتنی گەندەڵی و وشكردنەوەی سەرچاوەكانی و وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی ڕۆیشتوون، هەروەها پێویستە ئەو كون و كەلەبەرانەی ئەو گەندەلانە بەكاری دەهێنن دابخرێن، هەروەها گوتیشی دەبێت سیستەمی بەئەلكترۆنی كردنی بانكی پێشكەوتوو بەكار بهێنرێت تا رۆتین كەمببێتەوە و هۆشداریشی دا لە هەندێك سەرچاوەی میدیایی كە كاری بەشەیتانكردن و فیتنە لەسەر هەموو شتێك بڵاودەكەنەوە و بانگەشە بۆ ڕژێمێكی مەركزی و سەرتاسەری و دیكتاتۆری دەكەن.
سەماحەتی داوای كرد كە دەوڵەتی عێراقی پابەندبێت بە پلانی پێنجینە یان دەیینەی دروست كە قابیلی جێبەجێكردنە و خالی دەستپێك و كۆتایی دیارە، هەروەها بە پێویستی زانی كە كەرتی تایبەت ئەكتیڤ بكرێت و پشتی پێ قایم بكرێت بۆ ئەوەی هەلی كار دابین بكرێت و فشاریش لەسەر وڵات و بودجەی تەشغیلی وڵات كەم بكاتەوە.
سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەكان داوای كرد فەلسەفەی هەلبژاردنەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەرلەمانیش یەك بخرێت، هەروەها پێی پەسند بوو كە یاساكە لەگەڵ سروشتی ڕژێمی سیاسی و پەرلەمانی بگونجێت و پاڵپشتی فڕاكسیۆنەكان بێت بۆ ئەوەی هەموو بگەنە لێك تێگەشتن بۆ پێك هێنانی حكومەتەكان.