• 9 22سەماحەتی حەكیم لە واسیت داوا لە سەركردەكانی حیكمە دەكات كە خەڵك بە پرۆژەكانیان ئاشنا بكەن و خۆیان لەبەرەدەم شەپۆڵەكانی دژایەتی كردنیان بەدەستەوە نەدەن

    2023/ 02 /22 

    9 22سەماحەتی حەكیم لە واسیت داوا لە سەركردەكانی حیكمە دەكات كە خەڵك بە پرۆژەكانیان ئاشنا بكەن و خۆیان لەبەرەدەم شەپۆڵەكانی دژایەتی كردنیان بەدەستەوە نەدەن

    لە ڕۆژی 2023-2-22 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەپارێزگای واسیت كەوت، لەم دیدارەدا بەڕێز حەكیم دەستخۆشی خۆڕاگری و وەستانی ئازایانەی ئەوانی كرد سەبارەت بە بەرگری كردن لە پڕۆژەكەیان و چەختی كردەوە كە پێویستە كارەكان بە تەواوی لە پێناوی خودای گەورە بێت.
    سەماحەتی داوای لێكردن كە خەڵك زیاتر بە پڕۆەی حیكمە ئاشنا بكەن و لەبەردەم شاڵاوەكانی چەند لایەنێك كە دەیەوێت لەو پڕۆژەیە بدان هەرگیز خۆیان بەدەستەوە نەدەن، لەپێثش هەموویان ئەو پڕۆانەی كە پەیامیان لەخۆوە گرتوە.

    هەروەها جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە گرنگە لە مانگی شەعبانی مەزن و لەیادی ئیمامە پاكەكان سڵاویان لێ بێت، ڕێوشوێنی پێویست بگیرێت تا یادی لەدایكبوونی ئیمام ئەلحجەی مونتەزەر، داواشی كرد كە عاشورای حوسێن وەك بنەمایەك بۆ سەركردەكان و گوێڕایەلیان پەیڕەوی بكرێت كە ئەوەش لە پەیوەندی ئیمامی حوسێن سڵاوی لێ بێت لەگەڵ یاوەرانی لە ئەهلی بەیت بەرجەستە ببوو.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد هەمیشە جەخت لەسەر ناوەندگیری و هاوسەنگی بكەن و وەك بنەمایەك وەریبگرن، پێشتر ئەوە لای ڕۆڵەكانی حیكمە جێی قبوول نەبوو، بەڵام ئیستا بووەتە خوێك و سروشتێكی زۆر لە هێزەكانی عیراق كە پەیڕەوی ئەوە دەكەن، ئەوەش سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ عێراق و گەلەكەی.

    Related News