سەماحەتی حەكیم ڕۆڵەكانی عێراق لە ناوچەكە تیشك دانەوەی سەقامگیری ئەمنی و سیاسییە
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-2-22 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەی شێخ حەسەن هاشم سەیادی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوماقووڵانی هۆزی ئەلبوسەیادی ئازیز لەم دیدارە ئاماژە بە مێژووی هاوبەش و درێژی لەگەڵ ئەوانی لە وێستگە گرنگەكانی كاروانی عێراقی تازەی خستە ڕوو.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە بەشێك لەو پەشێوی و كێشانەی عێراق پێیدا تێپەڕ بوو بەهۆی گواستنەوەی دەستەڵات بوو لە ڕێژێمێكی دیكتاتۆری بۆ ڕژێمێكی دیمۆكراتی، گوتیشی عێراق ئێستا هەموو تەگەرە و ڕكابەرییەكانی لە ڕووی ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی تێپەڕ كردوە و ئێستا لە ڕووی لەناوبردنی تیرۆر و ئەزموونێكی زۆر باشی هەیەو وەك نموونەیەكی ئەمنی وانەی لەسەر دەخوێنرێت لە لایەن دەزگا ئەمنیەكانی هەندێك وڵاتانی ناوچەكە و هەندێك شوێنی جیهان، دووپاتیشی كردەوە كە بەسەیر كردنی ئەو ڕكابەرییانەی عێراق دووچاری هات دەتوانی دادپەروەرانە تاقیكردنەوەو ئەزموونی عیراق هەڵسبسەنگێنی.
سەماحەتی داوای كرد یاسایەكی دادپەروەرانەی هەڵبژاردن فەراهام بكرێت لەڕووی نوێنەرایەتی و هاندان بۆ بەشداری كردن و دەرخستنی سروشتی ئەنجومەن و سیستەمی سیاسی ، ئاماژەشی كرد كە هۆكارەكانی سەركەوتنی حكومەت بریتین لە باشی باری دارایی و سەقامگیری ئەمنی و خوێندنەوەی نێودەوڵەی و هەرێمی و كۆمەڵایەتی و كەسایەتی سەرۆك وەزیران و بەئاگایی و زانیاری لەسەر كەیسە گرنگەكان بەحوكمی ئەو كارانەی پێشتر كردوویەتی و ئەو پۆستانەی لێی دەستبەكاربووە.
هەروەها سەماحەتی داوای چاوپێخشانەوەی لە ڕۆڵی عێراقی لە ناوچەكە كرد و گوتی ئەو ڕۆلەی ئێستا تیشك دانەوەی ئەو سەقامگیرییە ئەمنییەیە كە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت و ئەوەش وا دەكات عێراق و پێگەی خۆی لەناوچەكە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش وەربگرێتەوە.