سەماحەتی حەكیم داوای هەجۆری سەرچاوەكانی داهات و قۆستنەوەی كشتوكاڵ دەكات بۆ ئەوەی ببێتە كارێكی ئەكتیڤ و بەقازانج
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای واسیت، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-2-22 لە قەزای حەی لە میوانخانەی شێخ سەعد عەبدئەلحەسەن الزرێجی ئەلغرێباوی چاوی بە كۆمەڵێك كەسایەتی دیار و شێخەكانی پارێزگای واسیت كەوت، لەم چاوپێكەوتنەدا بەڕێزیان پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ ئەوان كە لەباب و باپیران ماوتەوە بە گرنگ وەسف كرد .
سەماحەتی پیرۆزبایی مانگی شەعبانی مەزن ویادی لەدایكبوونی ئیمامانی ئەهلی بەیتی (سلاویان لێ بێت) لێكردن و باسی ڕاپەرینەكەی شەعبانی كرد كە ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە زەمینە خۆشكردن بۆ لەناوبردنی ڕژێمی دیكتاتۆری، سەماحەتی گوتیشی ئەو ڕكابەریانەی دووچاری عێراق بووەتوە هەمووی بەهۆی خودای گەورە و مەرجعیەی ئاینی و هەڵوێستی مەردانەی پیاوانی عێراق و كۆمەڵێك سەركردەو كەسایەتی كۆمەڵایەتی هۆزەكان تێپەڕ كرا، ڕوونیشیكردەوە كە عێراق لەم ماوەیەدا چەندین ئاستەنگ و تەگەرەو ڕكابەری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی تێپەڕ كردو دواتریش توانی قەیڕانی هەڵبژاردنەكان تێپەڕ بكات ئەوەش سروشتێكی شێواو و بۆشاییەكی نێوان كورسیەكان و دەنگەكان پەیدا كرد.
سەماحەتی داوای كرد كە كارە ئەرێنی و باشەكان بلاوبكەنەوە و بانگەشەی بۆ بكەن و كاری نەرێنی گۆشەگیر بكەن تا چارەسەری بۆ دەدۆزرێتەوە، چەختیشی كردەوە كە عیراق بەچاوی خەڵكانی دەرەوە جیاوازترە لە چاوی عێراقییەكان كەپ ڕە لە وردەكاری و قسەی نەرێنی و خراپ.
لەكۆتایی قسەكانیدا بەڕێزیان داوای كرد كە سەرچاوەكانی داهات زیاد بكرێت و بایەخی زیاتریش بە كستوكاڵ بدرێت و بكرێتە كارێك بۆ زیادكردنی قازانج و داهات و جگە لەوەش پاڵپشتی پیشەسازی وگەشتیاری و وەبەرهێنانی دووپاتكردەوە و داوای كرد سوود لە ئەزموون و بیرمەندە عێراقییەكان وەربگیرێت بەتایبەتی لە هەردوو بواری تەكنەلۆژیا و زانیاری .