• سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی حكومەت دووپات دەكاتەوە و بنەماكانی سەركەوتنیشی دیاری دەكات

    2023/ 02 /22 

    سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی حكومەت دووپات دەكاتەوە و بنەماكانی سەركەوتنیشی دیاری دەكات

    لەدەستپێكی سەردانەكەی بۆ پارێزگای واسیت بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-2-22 لە میوانخانەی بەڕێز عەبدوڵڵا ئەبو ڕغێف چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و گەورە پیاوانی هۆزەكانی واسیت كەوت و لەم دیدارەدا سەرەتا پیرۆزباپی یادی لەدایكبوونی ئیمامەكانی ئەهلی بەیت و هاتنی مانگی سەعبانی پیرۆزی لێكردن و دواتر باسی مێژووی دیاری هۆزەكانی واسیتی لە بەرگری كردن لە عێراق لە قۆناغەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و بنیاتنانی عێراقی كرد، هەروەها باس لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەشداری لە ڕاپەرینەكەی شەعبان كرا كاتێك ئەو ڕاپەڕینە بووە هۆكارێك بۆ پەراوێز خستنی ڕژێم و شكاندنی ترسی هاوڵاتیان بەرامبەر ئەو ڕژێمە كە دواتر بووە هۆكارێكی سەرەكی بۆ لەناوچوونی .
    سەماحەتی ئاماژەی بە ڕۆژە سەختەكانی عێراقی لە دوای 2003 كرد كاتێك تیرۆر و تەقینەوەكان و تائیفیەت و پڕۆژەكانی لە كۆمەڵگای عێراقیان دا و ڕوونی كردەوە كە عێراق توانی ئەو قۆناغە هەستیارانە تێپەڕ بكات، كە دوایینیان هەڵبژاردنەكانی ئەو دواییە بوو كە دەیانویست بەهۆیەوە فیتنەو شەڕی براكوژی بەرپا بكەن، هەروەها بەڕێز حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی ئێستا دەربڕی وێرای ئەوەی بەشداری تێدا نەكردوە، سەماحەتی گوتی ئەو پاڵپشتیە بە بڕوای ئەوەیە كە خزمەتگوزاری پێشكەش بكرێت و باری باشی ئەمنی و دارایی و كۆمەڵایەتی و دیدی باشی جیهانی و وڵاتانی ناوچەكە سەبارەت بە عێراق بە باشترین شێوە سوودی لێوەربگیرێت.
    لەكۆتاییشدا گوتی عێراق ئێستا چانسێكی ڕاستەقینەی لەبەردەمە بۆ ئەوەی سروشتی خۆی بەرەو باشتر بگۆڕێت و هەڵەكان بكاتە ڕابردوو و بەچاوێكی پڕ گەشبینی سەیری دوارۆژ بكات و هەڵەكانیش دووبارە نەكاتەوە.

    Related News