• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵێۆزی یۆنانی دەكات و باسی پەیوەندییە دووقۆڵیەكان دەكات

    2023/ 02 /21 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵێۆزی یۆنانی دەكات و باسی پەیوەندییە دووقۆڵیەكان دەكات

    ڕۆژی 2023-2-20 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز جۆرجیۆس ئالمانۆس باڵێۆزی یۆنان لە عێراق كرد و لەم ددیارەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆووڵیەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پێشخستنی ئەو پەیوەندییانەی نێوان هەردوو وڵات و گەلدا كرا، بەتایبەتی لە بوارەكانی ڕۆشەنبیری و ئابووری و سیاسی و هەماهەنگی كردن لەهەڵوێستەكاندا، لەم چاوپێكەوتنە سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عێراق قۆناغی باشی لە ڕووی سەقامگیری و پاراستنی ئەمن و ئاسایش بڕیوە و پەرۆشە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دۆست لە هەموو جیهان هەماهەنگی بكات بەمەرجێك لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانی و پاراستنی سەروەری وڵاتەكەی بێت.

    Related News