سەماحەتی حەكیم لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی كوێت پەیوەندییە دوو قۆلیەكانی عێراق و كوێتی تاوتوێ كرد
لەرۆژی دووەشممە بەرواری 2023-2-20 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز سالم غەساب ئەلزەمانان یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی كوێت كەوت و لەگەڵ بەڕێزیان پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان عێراق و كوێت تاوتوێ كرا هەروەها باسی سەركەوتنی عێراق لە ڕێخستنی 25 مین جامی كەنداو لە بەسرە كرا و لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە پاڵەوانێتی جامی كەنداو بۆنەیەكی گرنگ بوو بۆ لەیەك نزیكبوونەوەی گەلان و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو، هەروەها لەم دیدارە داوای قۆستنەوەی ئەو هەلانەی كرد كە عێراق لە بواری گەشەپێدان و ئاوادانكردنەوە پێشكەشی دەكات و ئاماژەشی كرد كە عێراق ئێستا ژینگەیەكی گونجاو و بەپیتە بۆ هەموو پڕۆژەكانی وەبەرهێنان