سەماحەتی حەكیم داوای ئەكتیڤكردنی ڕێكەوتنە واژۆكراوەكانی عێراق و نەتەوە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەكات
ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 19-2-2023 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە خانمی بەڕێز ئالینا رۆمانیسكی باڵێۆزی ئەمەریكا كەوت و لە دیدارێكدا سەماحەتی حەكیم جەختی كرد لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەسەر هەموو ئاستەكان و بەباشی زانی كە ڕێكەوتنە ئیستراتیجییەكەی نێوان هەردوو وڵات ئەكتیڤتر بكرێت و هاوكاری ئەمنی بەردەوام بێت بۆ ئەوەی خانەكانی تیترۆستان بە تەواوی لەناوببرێن.
هەر لە دیدارەكەدا سەماحەتی باسی هەماهەنگی كردنی هەردوولا لە بواری وزە و پەرەپێدانی تواناكانی عیراق لە بوارەكانی نوت و غاز بكرێت و كێشەكانی كەش و هەواو گۆڕانكارییەكانی ژینگە بكرێت، هەروەها ڕوونیكردەوە كە عێراق هەلی باشی وەبەرهێنان لە بوارەكانی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە پێشكەش دەكات و مامەڵە لەگەڵ هەر لایەنێك دەكات كە بەرژەوەندی عێراق و شكۆی وڵاتەكە لەبەرچاو بگرێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد كە پەیوەندی نێوان عێراق و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ڕێكبخرێت بۆ قەڵاچۆكردن ولەناوبردنی تیرۆر ئەویش لە میانەی ڕێكەوتنە ئەمنییەكانی نێوان عێراق و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە، هەورەها بەگرنگی زانی كە هەموو ئەو ریكەوتنانەی لە سەردانەكانی وهەردوولا كراوە ئەكتیڤ بكرێت، هەروەها دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە سیستەمی دارایی عێراقی بەرەوپێش بچێت و بەئەلكترۆنی كردنی كارەكان لە مامەڵەكانی حكومەت و مامەڵە بازرگانییەكان كاری پێ بكرێت.