• سەماحەتی حەكیم بانگەشە بۆ فراونكردنی پەیوەندی پێكهاتە عێراقییەكان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان دەكات بۆ ئەوەی بەرژەوەندی عێراق بەدەست بێت

    2023/ 02 /19 

    سەماحەتی حەكیم بانگەشە بۆ فراونكردنی پەیوەندی پێكهاتە عێراقییەكان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان دەكات بۆ ئەوەی بەرژەوەندی عێراق بەدەست بێت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پاڵپشتی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی پێكهاتە عێراقییەكان وەك پێكهاتەی تەواو مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت نەك وەك كەمینە، لەم بارەیەوە رۆژی شەممە بەرواری 2023 -2-18 بەڕێزیان لە دیداری كۆمەڵێك لە نوێنەرانی
    كۆمەڵێك لە پێكهاتە عێراقییەكان بەسەرۆكایەتی ئەسەد فەیلی سەرۆكی هاوپەیمانێتی كوردە فەیلییەكان پاڵپشتی خۆی بۆ كارگێڕی و هەمەجۆر كرد و بانگەشەی بۆ ئەوە كرد كە دەبێت پێكهاتە جیاجیاكانی عێراق پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان پتەوتر و فراوانتر بكەن بۆ ئەوەی بەرژەوەندییە باڵایەكانی عێراق بێتە دی.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێكهاتەكان لە عێراق سەرچاوەی دەولەمەندكردنی هێز و ڕۆشەنبیری و زانست و زانیارین بۆ كۆمەڵگای عێراقی و ڕوونیكردەوەش كە بەهۆی بوونی ئەو پێكهاتانە پاپای ڤاتیكان سەردانی عێراقی كرد و ئەوەش ڕوێكی گەش و ئەرێنی لەسەر سروشتی عێراق پیشاندا.

    هەروەها گوتیشی پێویستە پێكهاتە عێراقییەكان بەرگری لە مافەكانی هەمووان بكەن و ڕوونی كردەوە كە حكومەتە یەك بەدوای یەكەكان ئارەزوویان لەوە بوو كێشەی سنجار چارەسەر بكەن بەڵام ئێستا ناوچەكە بووەتە شوێنێكی گەرمی ڕكابەری نێودەوڵەتی و ناوچەیی ئەوەش وای كردوە هەندێك لە ڕۆڵەكانی ئەو ناوچەیە بەلاڕێدا بچن بۆ بەرژەوەندی كەسی یان بۆ لایەنێك.

    لەكۆتایی ئەم دیدارەدا سەماحەتی حەكیم داوای كرد ڕێز لە كریستیانەكان و ئاینەكانی دیكەش بگرن و پەرستگای تایبەت بۆ هەموو ئاینەكان هەبێت لەبەر ئەوەی ئەوە رۆڵی گرنگی دەبێت لە گەڕانەوەی ئەو پێكهاتانە بۆ شوێنەكانی خۆیان، هەروەها بە پێویستی زانی كە شۆڕشێكی كارگێڕی سەرتاپایی بكرێت بۆ ئەوەی ڕۆتین و گەندەڵی لەناوببرێت و خزمەتگوزاری پێشكەش بكرێت، ئاماژەشی كرد كە بە ئەلكترۆنی كردنی سیستەم و خزمەتگوزارییەكان دەبنە ڕێگاچارەیەك بۆ ئەوەی ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن.

    Related News