سەماحەتی حەكیم داوای بایەخدان بە هۆڕەكان و ناوچە بێ بەشەكان دەكات بە دابینكردنی بڕێك پارە بۆ گەشە پێدان و ئاوەدان كردنەوە
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2023-14-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتییە دیارەكان و چالاكوانانی هۆڕەكانی خوارووی عێراقی كرد، لەم دیدارە سەماحەتی باسی لە مێژووی شۆڕشگێرانەی ئەو ناوچەیە و هەڵوێستی كوڕ و پیاوانی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و بنیاتنانی عێراقی نوێ، هەروەها داوای كرد بایەخ بە ناوچە بێ بەشەكان بدرێت ئەویش بە تەرخانكردنی بڕێك پارە بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەشە پێدان، هەروەها ستایشی هەڵوێستە نیشتمان پەروەرییەكانی خەڵكانی هۆڕەكان كرد لە بەرگریكردن لە عێراق و یەكپارچەیی خاكی عێراق و ئازادی ڕۆڵەكانی.
سەماحەتی لە درێژەی قسەكانی گوتی هۆڕەكان پێشوو و ئێستاش هەر لەسەرووی كارە گرنگەكانە و وێرای ئەوەی زۆری بۆ كراوە بەڵام هێشتا هەر لەمەینەتی دایە و پێویستی بەزۆر شت هەیە، هەروەها جەختی كردەوە كە بوونی هۆڕەكان لەسەر لیستی كەتلتووری جیهانی بەهۆی ئەو ئەركە زۆرەبوو بۆ ئەوەی پێگە و مەزڵوومیەتی ئەو ئەو ناوچەیە دەركەوێت، ئاماژەشی كرد كە ئەو ڕكابەرییانەی تووشی عێراق هاتوون لەوانە تیرۆر بەهەموو جۆرەكانی دەریخست كە عیراقییەكان توانایەكی گەورەیان هەیە بۆ ئەوەی ئەو ڕكابەرێتی و ڕووبەڕووبوونەوانە بە ماوەیەكی پێوانەیی تێپەڕ بكەن، ئەوەش وایكرد كە خەڵكی بۆچوونیان و دیدیان سەبارەت بە سروشتی عێراقی نوێ بگۆڕێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی ستایشی ڕۆڵەكانی هۆزەكانی كرد بەهۆی ئەوەی كە بەپیل بانگەوازی مەرجەعیەی ئاینی باڵا هاتوون بۆ ئەوەی بەرگری لە عێراق بكەن و ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە، بۆیە بە پێویستی زانی كە ئەو ناوچە بێ بەشانە لە زۆر خزمەتگوزاری بڕێك پارەیان بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوە بۆ تەرخان بكرێت.