سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەڕێز ئیحسان شێخ عەلی كەوت
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2023-2-14 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ئیحسان شێخ عەلی سەرۆكی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان كەوت، لەم دیدارەدا بیروڕا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندی نێوان حكومەتی مەركەزی و حكومەتی هەرێم ئاڵوگۆركرا و هەروەها بەڕێز حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی وازهێنان لە هەندێك بەرژەوەندی و داواكاری بۆ بەرژەوەندی گشتی و پاڵپشتی حكومەتی ئێستای عێراق بۆ ئەوەی هیوا و ئامانجەكانی گەلی عێراقی بە هەموو پێكهاتەكانەوە بێتە دی.